ھاووڵاتیان بۆ دەستکەوتی زیاتر دەنگمان بۆ لیستی ١٨٤ی پارتییە
_(13)__2018_04_30_h15m19s29__ER.jpg)
هەولێر-KDP.info- تا دێت پشتگیری لە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نێو جەماوەری کوردستان زیاتر دەبێت و کاندیدێکی پارتیش دەڵێ، بە ھۆی بەرگری و ھەڵوێستەکانی پارتییەوە هاووڵاتیان متمانە بە لیستی ١٨٤ی پارتی دەدەن، ئەوانیش بەڵێنیان داوە تا سەر ئێسقان بەرگری لە مافەکانی خەڵکی کوردستان بکەن.
مەریوان دۆسکی، فەرمانبەری حکوومەت و دانیشتووی زاخۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لیستی ١٨٤ی پارتی بەھێزترین لیستی ھەڵبژاردنە لە کوردستان و ڕێژەیەکی بەرچاوی هاووڵاتیان دەنگیان بۆ لیستی پارتییە، چونکە ئێمەی هاووڵاتیی ھەرێمی کوردستان زیاتر داخوازییەکانی خۆمان لە نێو لیست و کارنامەی پارتی دیموکراتی کوردستاندا دەبینینەوە، بەتایبەتی لە ڕووی نەتەوەییەوە، پارتی تاکە حزبە خیانەتی لە میللەت و کوردستان نەکردووە و پاراستنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان بە ئەرکی سەرەکیی خۆی زانیوە، پارتی کەسی شیاوی بۆ پەرلەمانی عێراق دیاری کردووە، لەبەر ئەوە، خۆم دەنگم بۆ لیستی ١٨٤ی پارتی دەبێت.
ئیبراھیم گەردی، هاووڵاتییەکی دیکەی کاسبکاری دەوروبەری ھەولێرە و لەبارەی لیستی ١٨٤ی پارتییەوە دەڵێت: "منیش دەنگم بۆ لیستی ١٨٤ی پارتییە، لەبەر ئەوەی دڵنیام لەسەر پرسە نەتەوەییەکان لە بەرامبەر نەیارانی کوردستاندا ھەرگیز سڵ ناکاتەوە و دەنگم بۆ دەستکەوتی زیاترە لە ئایندەدا، پارتی حزبێکی یەکگرتووی بەھەڵوێستە و ئێمەش بۆ ئەوەی ئاشتی و ئاوەدانی بەردەوام بێت پشتگیری لە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین."
فەرەیدوون عەبدوڵڵا، شاعیر و دانیشتووی شاری ھەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئەولەویەتی بەرنامەی کاری لیستی ١٨٤ لە پەرلەمانی داھاتووی عێراقدا پاراستنی ماف و ئازادییە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و قەوارەی دەستووریی ھەرێمێکی یەکگرتووی بەھێزە و، لە دیدی ئێمەی نووسەرانەوە زۆربەی ھەرەزۆری ئەو بەرنامانە سەلمێنراون و پێشتریش خوێندنەوەی ڕژدمان بۆ پێشبینییەکان کردووە، لێ ھیچ تەگەرەیەک بە سەرکەوتنی ئەم لیستە نایەتە کاوە، بەڵکو سەرنەکەوتنی جارێکی تر دەبێتە مایەی ژێردەستەیی و ژێرباڵیی دوژمن، بۆیە با ھەڵگری پەیامی سەرۆک بارزانی بین و لە ژێر ئاڵای لوتفی ئەودا بیرێک بکەینەوە و کیانێک بۆ ماڵەکەی کورد بینا بکەین. ستراکتۆری میانڕەوی پارتی، قبووڵکردنی ھەموو چین و تویژێکە دوور لە ڕاسیزم. بۆیە با کۆی کورد بە ھێز و نەزاکەتەوە ڕێ بکاتە سندووقەکانی دەنگدان و خۆخۆشویستنی خۆی دەربخات و پارێزەری نیشتمانی خۆی بێت."
جەمیل شەمێرانی، دانیشتووی شاری ھەڵەبجە و خاوەنی زیاتر لە دە شەھید گوتی: "ئێمە وەک خانەوادەی شەھید دەنگمان بۆ لیستی ١٨٤ی پارتییە، چونکە لەوەتەی خۆمان ناسیوە ھەر پارتییە بەرگری لە مافەکانی خەڵکی کوردستان دەکات، ئەوەش وای کردووە لە ھەموو ھەڵبژاردنەکاندا دەنگم بۆ لیستی پارتی بێت، تا گیانی شەھیدانی ئێمە ئاسوودە بێت و خوێنیان بەفیڕۆ نەچێت، متمانە بە کاندیدانی لیستی پارتی دەدەین."
ھندرێن لەزگین، کاندیدی ژمارە ١٥ی لیستی ١٨٤ی پارتیش لە پارێزگای دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە ڕابردوودا خەڵکی کوردستان گەواھی ئەو ڕاستییە دەدەن کە پارتی لە بەغدا وەک قەڵایەکی سەخت بووە بەرامبەر بە نەیارانی کوردستان و بەرگری لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان کردووە، بەڵێنمان داوە بچینەوە بەغدا و لەوێ زیاتر پێداگر بین و مافە دەستووری و یاساییەکانی خەڵکی ھەرێمی کوردستان بەدەست بێنین."
قائید میرۆ




