نزیكەی ٧٥%ـی خەڵكی دهۆك كارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە
__2018_04_30_h14m34s35__ER.jpg)
دهۆك-KDP.info- بۆ دەنگدانی گشتی، ٢٥٦ بنكەی دەنگدان كە دەكاتە ١٦٦٤ وێستگە، بە ڕووی زیاتر لە ٧١٦ هەزار دەنگدەردا كراوە دەبن و، بەرپرسی راگەیاندنی ئۆفیسی هەڵبژاردنەكانیش لە پارێزگای دهۆك دەڵێ، نزیكەی ٧٥%ـی خەڵكی كارتەكانیان وەرگرتوونەتەوە.
بەرپرسی راگەیاندنی ئۆفیسی هەڵبژاردنەكان لە پارێزگای دهۆك، سەگڤان دێرەشی، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، بۆ دەنگدانی تایبەت، ٢١ بنكەی دەنگدانیان هەیە كە دەبنە ١٢١ وێستگە و ئەمە بۆ هێزەكانی ناوخۆ و ئاساییشن، ئەمانە لە ١٠ی مانگی دابێت، دەنگیان دەدەن و زیاتر لە ٥٠ هەزار كەسن.
ئەو دەشڵێ، بۆ ئاوارەكانیش ٦١ بنكەیان هەیە كە دەكاتە زیاتر لە ٥٤٠ وێستگە و پتر لە ٢٤٠ هەزار كەسیش دەنگیان دەدەن، دوو بنكە كە دەكاتە ٥ وێستگەی دەنگدانی مەرجداریش دادەنرێن بۆ چاكسازیی (زركا) لە پارێزگای دهۆك".
دەربارەی دابەشكردنی كارتی بایۆمەترییش، گوتی: "پڕۆسەی دابەشكردنی كارتەكە بەردەوامە و تا ئێستا نزیكەی ٧٥%ـی خەڵك كارتەكانیان وەرگرتوونەتەوە و لە رێگای ٤١ بنكەوە دابەش دەكرێن و زیاتر لە ١٧ هەزار كەسی ئاوارەیش كارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە".
وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان بۆ سەعات ١٠ـی شەو درێژ كراوەتەوە و، دێرەشی داوایشی لە خەڵك كرد هەرچیی زووە كارتەكانیان وەربگرنەوە.
كـــاروان بــــاعەدری




