٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەینێ لە ئەڵمانیا، پارتی بانگەشە دەست پێ دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ئەڵمانیا-KDP.info- بەرپرسی راگەیاندنی لیژنەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە میونشن رایگەیاند، سبەی سێشەممە، پارتی بە فراوانی بانگەشە لە ئەڵمانیا دەست پێ دەكات.

حەسەن ڕەشید قەوال، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، بۆ سەرخستنی لیستی ١٨٤ـی پارتی دیموكراتی كوردستان، لیژنەی میونشنی پارتی لە ئەڵمانیا، بانگەشەیەكی بەرفراوان دەست پێ دەكات، بۆ ئەوەی بیسەلمێنن پارتی لە ئەورووپا و ئەڵمانیایش پێشەنگە و سەنگی بەهێزی هەیە.

 

قەوال داوایشی لە هەموو لایەنگرانی پارتی لە ئەڵمانیا كرد لە بانگەشەكەدا ئامادە بن بۆ ئەوەی هەموو هەوڵیك بدەن، لیستی ١٨٤ـی شەهیدان سەر بكەوێت و سەنگی سیاسیی كورد لە بەغدا بەهێزتر بێت و مافە دەستوورییەكانی كورد جیبەجێ بكرێن.

بڕیارە لە ١٢ـی مانگی دابێت، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە بچێت و، بۆ ئەو مەبەستەیش پارتی دیموكراتی كوردستان بە لیستی ژمارە ١٨٤ و درووشمی "دەستكەوتی زیاتر بۆ كوردستان"، پشكداریی كردووە.

كــــاروان بــــاعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار