٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كەسوكاری شەهیدان، جووتیاران و كاسبكاران: لەبەر ئەمنییەت و مافەكانمان، دەنگمان بۆ لیستى ١٨٤ـی پارتییە

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- كەسوكاری شەهیدان، جووتیاران و كاسبكاران دووپاتی دەكەنەوە، كە پشتگیری لە ‌لیستی پارتی دەكەن و دەنگ بە ‌لیستی ١٨٤ دەدەن، بۆ ئەوەی ببێتە نوێنەری راستەقینەی خەڵكی كوردستان لە بەغدا و مافە ‌دەستوورییەكانیان بە ‌دەست بێنێت و پارێزگارییش لە دەستكەوتە نەتەوەییەكان بكات.

پارتی دیموكراتی كوردستان، بە ‌لیستی ژمارە 184 و لە ژێر درووشمی "دەستكەوتی زیاتر بۆ كوردستان"، دەستی بە ‌بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كردووە، چینوتوێژە جیاوازەكانی باشووری كوردستانیش بە جۆش و خرۆشەوە پشتگیریی خۆیان بۆ لیستی پارتی دووپات دەكەنەوە.

سەعدی ئەحمەد، كەسوكاری شەهید لە ‌سنووری ئاكرێ، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، تاوەكو ئێستا ئەوەی پارێزگاریی لە كوردستان كردبێت و شەڕی مافەكانی گەلی كوردی كردبێت لە بەغدا، پارتی دیموكراتی كوردستان بووە، چونكە ئەگەر پارتی نەبووایە داعش كوردستانی داگیر دەكرد، بەڵام بە خوێنی شەهیدان و هێزی پێشمەرگە و پارتی دیموكراتی كوردستان توانرا داعش لەناو ببرێت و كوردستانیش پارێزگاریی لێ بكرێت، بۆیە ئێستایش بۆ ئەوەی كوردستان پارێزراو بێت، پێویستە هەموو خەڵكی كوردستان دەنگ بە لیستی پارتی بدات.

 

پارتی نەبایە، کوردستان داگیر دەکرا

لای خۆشیەوە، شێرزاد مەناف، برای شەهید لە ئاكرێ، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئێمە شەهیدمان داوە بۆ كوردایەتی و پاراستنی كوردستان لە دوژمنان، لیستی پارتییش، لیستی نەتەوەیی و كوردایەتییە، بۆیە ئێمە و بنەماڵەكەیشمان هەمووان دەنگ بە ‌لیستی پارتی دەدەین، چونكە باش دەزانین ئەوەی بەرگری لە كوردستان كردووە و كوردستانی لە تیرۆر و ستەمكاران پاراستووە پارتی و پێشمەرگەی پارتی بوون".

ئەو جەخت دەكاتەوە: "بینیمان ئەگەر پێشمەرگە و‌ پارتی نەبووان لە شەڕی داعش و دواتریش شەڕی حەشدی شەعبی، دەهاتن كوردستانیان داگیر دەكرد، بەڵام تێك شكێندران و سەركەوتن بە خوێنی شەهیدان تۆمار كرا".
مەناف باسی لەوەیش ‌كرد: "بینیشمان هەندێك لایەن لە ‌دژی بەرژوەندییەكانی خەڵكی كوردستان چوونە پاڵ بەغدا و هەندێكیش خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەریان ئەنجام دا، ئەمەیش وای كورد كورد نەگاتە ئامانجەكانی خۆی، بەڵام بۆ ئەوەی خەبات بۆ سەربەخۆیی بەردەوام بێت و كار بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەكانمان بكرێت لە بەغدا و پارێزگاری لە دەستكەوتەكانیش بكرێت، پێویستە هەمووان دەنگ بە ‌لیستی پارتی بدەین".

حوسێن عەبدولڕەحمانی جووتیار، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئەو ئەمن و ئەمانەی لە هەرێمی كوردستان هەیە، لە ژێر سایەی پارتی دیموكراتی كوردستان هاتووەتە كایەوە، چونكە ئەوان رێگە نادەن ئەمنییەت تێك بچێت و ئێمەیش ئەمنیەتمان پێ لە هەموو شتێك گرینگترە، بۆ ئەوەی بتوانین بە ئازادی و ئارامی كاری خۆمان بكەین".

 

هەر پارتی دەكەینە نوێنەری خۆمان لە بەغدا

تالیب ئەحمەدی دووكاندار لە هەولێر، تەواو لەگەڵ قسەی جووتیارەكە تەبایە و دووپاتی دەكاتەوە: "هەر پارتی بووە پارێزگاریی لە كوردستان كردووە و پارتییش بووە ئەو .ئەمنییەتەی هەرێمی كوردستانی پاراستووە، بۆ ئەوەی دوژمن نەتوانێ زەفەر بە هەرێمی كوردستان ببات، بۆیە هەر پارتی دەكەینە نوێنەری خۆمان لە بەغدا، چونكە چۆن لێرە پارێزگاری لە ‌كوردستان دەكات، گومانمان نییە لەوێیش وەكوو رابردوو پارێزگاری لە دەستكەوتەكان دەكات و كاریش بۆ مافەكانی كورد دەكات".

مووسا سەعید، كە شوفێری تاكسییە لە هەولێر، بە ‌ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، شەو و رۆژ لە ‌هەولێر بە ‌ئازادی و ‌ئارامی كاری خۆیان دەكەن، لەو سۆنگەیەوەیە دەڵێ: "تەنیا پارتی دەتوانی پارێزگاری لە ‌كوردستان بكات و مافەكانی كورد لە ‌بەغدا بەدەست بێنێت، بۆیە هیوادارم بۆ ئەوەی سەقامگیری هەبێت و مافە رەواكانمان بەدەست بێنن، خەڵكیش دەنگ بە پارتی بدات".

ئەو جەماوەرەی كە لەسەر ئەو باوەڕە نەگۆڕەن، چونكە پارتی دیموكراتی كوردستان هەموو جۆرە قوربانییەكی لە پێناو كورد و كوردستاندا داوە و خەباتی بۆ بەدەستهێنانی مافی گەلی كورد و سەربەخۆیی نەپساوەیە، تا دێ بەرفراوانتر دەبێ و، ئیبراهیم ئەحمەدی فیتەر و نیشتەجێی هەولێریش لە دڵەوە گوتی: "دەنگ بە لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەین".

ئەو كاسبكارەی هەولێر، وەبیرمان دێنێتەوە: "بینیمان لە پرۆسەی ریفراندۆمدا و بۆ ئەوەی كوردستان سەربەخۆ بێت، پارتی تە‌حەددای جیهانیشی كرد، كە بە داخەوە دواتر خیانەتیان لێ كرد و رێگری لێ كرا. لە ڕاستیدا گرینگە خەڵك دەنگ بە لیستێك بدەن لە پێناو كوردایەتی و پارێزگاریكردن لە كوردستان كار بكات، نەك بۆ بەرژوەندیی حیزبی".

بڵند ئیبراهیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار