قوتابی و مامۆستایان: دەنگمان بۆ لیستی ١٨٤ـە، چونکە بەرگریکاری سەرسەختی مافەکانمانە

هەولێر-KDP.info- لەژێر دروشمی "دەستكەوتی زیاتر بۆ كوردستان"، پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەم هەڵبژاردنەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کارنامەی خۆی ڕاگەیاندووە و، مامۆستا و قوتابیان لەبارەیەوە دەڵێن، هەتا پارتی بەهێز بێ، دۆزی كوردستان بە زیندوویی دەمێنێتەوە و ماف و ئازادییەكانی هەمووان پارێزراو دەبن، هەربۆیە دەنگ بە پارتی و كاندیدەكانی دەدەن.
پارتی دیموكراتی كوردستان، كە 30 كاندیدی لە سنووری پارێزگای هەولێری هەیە، بە لیستی ژمارە 184 و لەژێر دروشمی "دەستكەوتی زیاتر بۆ كوردستان"، دەستی بە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كردووە و زۆربەی بڕگەکانی نێو بەرنامەکەشی، جەختكردنەوەیە لە بەدەستهێنانی مافە نەتەوەیی و دەستوورییەكانی گەلی كورد لە عێراقدا.
مامۆستا چاوشین محەممەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان دەڵێ، پارتی لە كوێ بێت لەوێ ماف و ئازادییەكانی هەمووان پارێزراو دەبن، بۆیە بۆ بەهێزبوونی پێگەی كوردستان لە بەغدا و بۆ مانەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستان وەكو مامۆستایەك دەنگ بە پارتی و كاندیدەكانی دەدەم.
بەیار رەسووڵی قوتابی زانكۆی سۆران هاوڕایە لەگەڵ چاوشین و بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان دووپاتی دەکاتەوە، "هەتا پارتی بەهێز بێ، دۆزی كوردستان بە زیندوویی دەمێنێتەوە، بۆیە دەنگمان دەنگی لیستی 184ـە، ئەو لیستەی كە دەتوانێت ئەو مافە زەوتكراوانەی كە لە بەغدایە بە دەست بهێنێتەوە، بۆیە دەنگ بە پارتی و كاندیدەكانی دەدەین."
مامۆستایان چینێكی بەهێزی ناو كۆمەڵگەی كوردین، لە سەرەتای دروستبوونی پارتییەوە تا ئەمڕۆ ئەو زبە بە ئەرکی خۆی بینیوە و تێکۆشانیشی لەوپێناوەدا هەربۆ ئەوە بووە، کە مافی هەموو پێكهاتە و چین و توێژەكانی کۆمەڵگا دەستەبەر بکات، لو سۆنگەیەوەیە کە عیماد سالمی مامۆستا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوت، "هەر بۆ زامنکردنی مافەکانی مامۆستایان دەنگمان بۆ لیستی پارتی ١٨٤ دەبێ، کە هاوکات لیستی كوردایەتی و لیستی بەرگریكردنە لە كوردستان."
لە كۆی ئهو ئامانجانهی کە کارنامەی پارتی لە ١٤ خاڵی جیددیدا بڵاوی کردووەتەوە، مەبەست لێی دهستهبهركردنی تهواوی مافه دهستوورییهكانی گهلی کورد و ههڵگرتنی سزا و ههڕهشهكانی سهر كوردستانە، پارتی له ههموو ههلومهرجێكدا ههڵبژاردن به میكانیزم و رێگهیهكی خهباتی مهدهنی و دیموكراتیانه دهزانێ بۆ داكۆكی له مافهكانی كورد و كوردستانیان پێڕۆی لێ دەکات.
سەروان جادر، قوتابی بەشی یاسا لە زانكۆی سۆران بە باوەڕبەخۆبوونی زۆرەوە دەڵێ، رۆژی 12ی 5 دەكەینە كەرنەڤاڵی سەركەوتنی لیستی ١٨٤ـی پارتی، چونكە لیستی خوێنی شەهیدان و سەربەخۆییی كوردستانە، باوەڕیشی وایە کە لە بەغدایش تاكە لیست دەبێت بەرگری لە مافەكانی گەلی كورد دەكات.
كەسەر نیهاد، قوتابیی زانكۆیە، داوا لە قوتابیان و لاوان دەكات دەنگ بە لیستی 184 بدەن، جوةکە وەک ئەو دەڵێ، پارتی دەتوانێت بەرگری لە دەستكەوتەكان بكات و دەستكەوتی زیاتریش بە دەست بهێنێت، لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بۆ قوتابان جەختی کردەوە "دەنگ بەو لایەنە نەدەن كە وڵات دەفرۆشن و خیانەت دەكەن، بەڵكو دەنگ بەو لایەنە بدەن كە نوێنەرایەتیی ئەوان لە بەغدا دەكات و شەڕ لەسەر بەدەستهێنانی مافەكانی ئەوان دەكات."
بورهان حاجی، مامۆستا لە سنووری پەروەردەی سۆران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان پشتگیریی خۆیان بۆ لیستی 184ی پارتی دووپات کردەوە و گوتی، "هێندەی بینیومە پارتی خەمخۆری گەلی كورد بووە، بۆیە ئەگەر دەنگ بە پارتی بدەم، پارتی زیاتر لە بەغدا بەهێزتر دەبێت و دەتوانێت زیاتر مافە ڕەواكانی گەلی كورد بە دەست بهێنێت، چونكە پارتی تاكە لیستە كە بەرگری لە مافە ڕەواكانی گەلی كور دەكات، بۆیە دەنگی من بۆ ئەو لیستەیە."
ڕابین شێروانی




