نێچیرڤان بارزانى: پارتى له به‌غدا ڕێ له به‌رژه‌وه‌ندخوازان ده‌گرێ، تا ده‌رفه‌تی سڕینه‌وه‌ى كوردستان بۆ ناحه‌زان نه‌ڕه‌خسێنن

هه‌ولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى ڕایده‌گه‌یێنێ، هاووڵاتیانى كوردستان كه ده‌نگ به پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ده‌ن، ده‌زانن و دڵنییان له‌وه‌ى كه پارتى بۆیه ده‌چێته به‌غدا، تا كه‌س نه‌توانێت سازش له‌سه‌ر مافه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بكات. پارتى بۆیه له به‌غدا ده‌بێت تا ببێته چاوى كراوه‌ى ئێوه و ڕێگه نه‌دات به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان، بكرێنه قوربانیى شه‌خسى و حیزبیى كه‌س و لایه‌نه‌كان و نه‌توانن له‌وێوه ته‌ڵه بۆ كوردستان بنێنه‌وه و نه‌توانن ڕاوێژى نه‌هێشتن و سڕینه‌وه‌ى كوردستان بده‌نه ناحه‌زان.
ئێوارەی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 29/4/2018، لە بەردەوامیی بانگەشەكردن بۆ پاڵێوراو و لیستی ١٨٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە هەولێر، به به‌شداریی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسانی لقه‌كانی سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیی پارێزگای هه‌ولێر و ئه‌ندامان و لایه‌نگران و كادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕێوڕه‌سمێكی جه‌ماوه‌ری به‌ڕێوه چوو.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی پارتی وتارێكی پێشكه‌ش كرد ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
به‌خێر بێن،
ئێواره‌تان باش..
هه‌ڤاڵانى خۆشه‌ویست،
زۆر خۆشحاڵم ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئێوه هه‌مووتان كادیرانی پارتی له سنووری هه‌ولێر كۆده‌بینه‌وه بۆئه‌وه‌ی باسێك بكه‌ین له هه‌ڵبژدنی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی عێراق. هه‌موو لایه‌كتان به‌خێر بێن به‌سه‌رچاو، زۆر به‌خێربێن. ده‌مه‌وێ باسی ڕۆڵی ئێوه و پارتیمان بكه‌م، ڕۆڵی كادیرانی پارتی له‌م هه‌ڵبژاردنانه چییه و گرنگیی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان چییه؟ ده‌مه‌وێ ئه‌وه باس بكه‌م.
هه‌ڤاڵان،
هه‌موو لایه‌ك ئاگادارن پارتى ئه‌وه‌ی كه زۆر لای مه‌به‌ست بوو ئه‌وه بوو هه‌موو هێزه كوردستانییه‌كان به‌یه‌كه‌وه بڕیار بده‌ن چ به به‌شداریكردن یان به‌شدارینه‌كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و یه‌كڕیزییه دروست نه‌بوو، به پێچه‌وانه‌وه، هه‌ندێ لایه‌ن و ناحه‌زانى پارتى، به حیسابى خۆیان ویستییان هه‌ڵبژاردنه‌كانیش بۆ لاوازكردنى پارتى بقۆزنه‌وه، بۆیه هه‌ڤاڵان، خۆشه‌ویستان ده‌بێ به هێز و گوڕێكى به‌تینه‌وه هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه به‌شدارى بكه‌ین له‌و هه‌ڵبژاردنه و بۆ ناحه‌زانی پارتی بسه‌لمێنین كه پارتی پێشه‌نگه، كه پارتی وه‌ك هه‌میشه هێزی یه‌كه‌می كوردستانه، هێزی پاراستنی مافه‌كان و ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستانه.
خۆشه‌ویستان،
ئێوه‌ى به‌ڕێز، هه‌ر له ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى هه‌ولێره‌وه، تا هه‌موو به‌رپرس و كارگێڕ و ئه‌ندامان و كادیرانى لقه‌كانى دوو، شازده و بیستوسێ، ئه‌ندامانى مه‌كته‌به ناوه‌ندییه‌كان، ده‌سته‌ى ڕێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كان، كادیرانى پارتى له حكوومه‌ت، سكرتاریه‌تى ئافره‌تان، قوتابیان و لاوان، به‌رپرس و كارگێڕ و ئه‌ندامان و كادیرانى لیژنه ناوچه‌كان و ڕێكخراوه‌كان، به‌تایبه‌تیش هه‌ڤاڵان به‌رپرسانى بنكه‌كانى پارتى، (دووباره‌ى ده‌كه‌مه‌وه به‌تایبه‌تى هه‌ڤاڵان به‌رپرسانى بنكه‌كان)، بۆ ئه‌وه‌ى پارتى له سنووره‌كه‌تان زیاترین ده‌نگ و سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌ركێكى زۆر قورس ده‌كه‌وێته سه‌ر شانى ئێوه‌ی به‌ڕێز و خۆشه‌ویست.
پارتى له‌سه‌ر به‌رگریكردن له ماف و ده‌سكه‌وته‌كانى گه‌لى كوردستان، تووشى گه‌لێك سه‌ختى بوو. ناحه‌زان بۆ ئه‌وه‌ى پارتى بشكێنن، هه‌رچى له ده‌ستیان هات دژى پارتى و هه‌رێمى كوردستان كردیان، هه‌رله بڕینى بودجه‌وه تا به‌سه‌ردا سه‌پاندنى شه‌ڕ و هه‌وڵدان بۆ سڕینه‌وه‌ى قه‌واره‌ى سیاسی و ده‌ستووریى هه‌رێمى كوردستان. بۆیه پارتى به‌و شێوه‌یه ده‌كرێته ئامانج، چونكه زۆر باش ده‌زانن ئه‌گه‌ر پارتى بێهێز بێت و بشكێت، كوردستان بێهێز ده‌بێت و ده‌شكێت.
له‌و میانه‌دا ئێوه‌ش هه‌ڤاڵان وه‌ك خه‌ڵكى خۆڕ‌اگرى كوردستان، تووشى زۆر ده‌رده‌سه‌رى و كێشه و گرفت و سه‌ختیى ژیان بوون. به‌ڵێ، ده‌زانین له ماوه‌ى چه‌ند ساڵى ڕابردوودا چ ئازار و مه‌ینه‌تیتان كێشاوه؟ ده‌زانین به‌رگه‌ى چ ناخۆشییه‌كتان گرتووه؟ به‌رگه‌تان گرتووه و خه‌باتتان به‌رنه‌داوه، بۆ ئه‌وه‌ى پارتى سه‌ركه‌وتوو بێت و گه‌لى كوردستانیش بگاته ئه‌و ئامانجانه‌ی كه پێشمه‌رگه‌كانمان خه‌باتیان بۆ كردووه و شه‌هیدمان بۆ داوه و خوێنمان بۆ ڕشتووه.
ده‌مه‌وێ لێره‌وه پێتان بڵیم، به ڕاستى هیچ وشه‌یه‌ك، هیچ ده‌ربڕینێك، بۆ سوپاسكردن و پێ‌زانین به‌رامبه‌ر به خۆڕ‌اگرى و دڵسۆزى و خه‌بات و ماندووبوونتان نییه! ئێوه هه‌ڤاڵانى خۆشه‌ویست، له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵان و ڕێبوارانى ڕێبازى بارزانى، نهێنیى مانه‌وه و سه‌رفرازیى پارتین له ئێستا و ئاینده‌شدا، كه وێڕاى ئه‌و هه‌موو دژایه‌تى و نه‌یارییه‌ى دوژمنان و ناحه‌زان به‌رامبه‌ر به پارتى كردوویانه و ده‌یكه‌ن، پارتى به ڕێبه‌رایه‌تیى جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى هه‌ر سه‌رفراز و سه‌ركه‌وتووه و به سه‌ركه‌وتوویی ده‌مینێته‌وه. بێگومان له سایه‌ى خوێنى شه‌هیدان و قاره‌مانیه‌تیى پێشمه‌رگه و شه‌ونخوونیى هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆڕ‌اگرى و هه‌بوون و وه‌فا و دڵسۆزیى ئێوه، بۆ هه‌میشه پارتی هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌مینێته‌وه و به‌رده‌وام ده‌بێت له خه‌باتی خۆی.
هه‌ڤاڵانى خۆشه‌ویست،
ده‌بێ هه‌مووتان زۆر باش ئه‌وه بزانن كه له ئێستاوه تا ڕۆژى هه‌ڵبژاردن، ئه‌ركى ئێوه، ئه‌ركى ئێمه، ئه‌ركى هه‌موو پارتییه‌ك، هه‌موو ئه‌ندامان و لایه‌نگران و دۆستانى پارتى له هه‌ر كوێ بن، ئه‌ركێكى قورس و به‌رسیاریه‌تییه‌كى مێژووییی گه‌وره‌تان له‌سه‌رشانه. ده‌بێ هه‌ر له ئێستاوه، هه‌ر دواى ته‌واوبوونى ئه‌م ڕێوڕه‌سمه، هه‌موو هه‌وڵێكتان بۆ ئه‌وه بێت و كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن كه چۆن ڕۆژى (12/5) بتوانین زۆرترین كه‌س ببه‌ینه سه‌ر سندووقى ده‌نگدان و ده‌نگ بده‌نه پارتى و لیستى(184) ی پارتی دیموكراتی كوردستان.
له‌مڕۆه‌وه تا ڕۆژى ده‌نگدان، ده‌بێ هیچ ئه‌ندامێكى پارتى، جگه له‌و ئه‌ركه و له هه‌وڵدان و كاركردن بۆ ئه‌وه‌ى پارتى گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات، خه‌ریكى هیچ كارێكی تر نه‌بێت. ده‌بێ ئه‌و ڕۆژه بسه‌لمێنین كه ئه‌و هه‌موو خۆڕ‌اگرى و ماندووبوون و مه‌ینه‌تییه‌ى ئێوه، به خۆڕایى ناڕوات و پارتى به هێزێكى گه‌وره‌وه كه بتوانێت به‌رى ئه‌و ڕه‌نج و ماندووبوون و به‌رگه‌گرتنه‌ى ئێوه بێت، ده‌چێته به‌غدا. به خۆڕاگریى ئێوه‌ی خۆشه‌ویست و گه‌لی كوردستان، خه‌ریكه قۆناغه سه‌خته‌كان تێده‌په‌ڕێنین و دڵنیا بن ئاینده‌یه‌كى گه‌ش چاوه‌ڕوانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
هه‌ڤاڵانى به‌ڕێز،
هاووڵاتییانى ئازیزى هه‌ولێر،
كوردستانییانى خۆشه‌ویست..
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان وه‌ك چۆن هه‌ولێر و كوردستانى پاراست و به گیان و خوێنى پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانى به‌رگرى لێ كرد، ئێستایش به هه‌مان گیانى پاراستنى مافه‌كانى گه‌لى كوردستان و مسۆگه‌ركردنى ده‌سكه‌وتى زیاتر بۆ هه‌رێمى كوردستان، هه‌ر به‌و گیانفیداییه‌وه ده‌چێته به‌غدا. پارتى له په‌رله‌مانى عێراق ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌رگرى له خه‌ڵكى كوردستان به هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كانییه‌وه بكات و به ئاشتى و لێكگه‌یشتن ئامانجه‌كانى خۆی جێبه‌جێ بكات.
خه‌ڵكى هه‌ولێر و كوردستان كه ده‌نگ به پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ده‌ن، دڵنیان له‌وه‌ى ده‌نگ به ئارامى و سه‌قامگیرى و ده‌نگ به هێزێك ده‌ده‌ن كه وه‌ك هه‌میشه به‌رگرییان لێ ده‌كات و سه‌ر و ماڵ و ژیان و كار و كه‌سابه‌ت و ئارامى و ئاسایشیان ده‌پارێزێت. ئه‌وان ده‌زانن، خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی هه‌ولێر، شاره حه‌یاته‌كه‌ی كوردستان، خه‌ڵكی هه‌ولێری قه‌ڵا و مناره ده‌زانن ده‌نگدان به پارتی ده‌نگدانه به ئاوه‌دانى و بووژانه‌وه و پێشكه‌وتن، ده‌نگدانه به پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى و ته‌بایى له‌م وڵاته.
به‌ڵێ، هاووڵاتیانى كوردستان كه ده‌نگ به پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ده‌ن، ده‌زانن و دڵنیان له‌وه‌ى كه پارتى بۆیه ده‌چێته به‌غدا، تا كه‌س نه‌توانێت سازش له‌سه‌ر مافه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بكات. پارتى بۆیه له به‌غدا ده‌بێت تا ببێته چاوى كراوه‌ى ئێوه و ڕێگه نه‌دات به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان، بكرێنه قوربانیى شه‌خسى و حیزبیى كه‌س و لایه‌نه‌كان و نه‌توانن له‌وێوه ته‌ڵه بۆ كوردستان بنێنه‌وه و نه‌توانن ڕاوێژى نه‌هێشتن و سڕینه‌وه‌ى كوردستان بده‌نه ناحه‌زان.
هه‌ڤاڵانى خۆشه‌ویست،
وه‌ك باسم كرد، دیاره پارتى بۆ چ مه‌به‌ست و ئامانجێك ده‌یه‌وێت به‌هێزه‌وه له به‌غدا بێت، به‌ڵام پارتى ئه‌و ڕاستییه‌ش باش ده‌زانێت كه ئاماده‌یى و به‌هێزیى كوردستان له به‌غدا، په‌یوه‌سته به ته‌بایى و یه‌كڕیزیى لایه‌نه كوردستانییه‌كان. بۆیه وه‌ك هه‌میشه پارتى داواكارى ته‌بایى و یه‌كڕیزییه و داوا ده‌كات ئه‌و هێرشكردنه سه‌ر یه‌كترى و یه‌كترشكاندنه ڕابوه‌ستێت كه زۆرمان پێناخۆشه و زۆر به‌داخه‌وه له هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا، ده‌بینرێت.
جێگه‌ى داخه، هێنده‌ى قسه له‌سه‌ر یه‌كترشكاندن ده‌كرێت، هێنده قسه له‌سه‌ر كار و به‌رنامه و ئه‌جێنداى چوونه به‌غدا نییه. واى لێهاتووه خه‌ریكه هاووڵاتییانى كوردستان ئه‌و پرسیاره له‌خۆیان ده‌كه‌ن: ئه‌رێ ئه‌وانه بۆ به‌رگرى له مافه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان، یان بۆ شه‌ڕى یه‌كترى ده‌چنه به‌غدا؟ خه‌ڵكی كوردستان ئه‌و پرسیاره ده‌كات: ئه‌رێ په‌رله‌مانى عێراق شوێنى به‌رگریكرنه له مافه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان، یان شوێنى شه‌ڕى یه‌كتر و شكاندنى یه‌كتره؟! ئێمه به ته‌واوى ئه‌و شێوازه له بانگه‌شه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه و پێمان وایه به هیچ شێوه‌یه‌ك نه لێره، نه له به‌غدا، نه له هیچ شوێنێك ئه‌و كاره خزمه‌تى هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ناكات.
هه‌ر له‌و میانه‌دا زۆر به‌داخه‌وه شكاندنى ژنان و هه‌وڵى ناوزڕاندنیان، بۆته شێوازێكى دیكه‌ى ناشیرینى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئاكار و دابونه‌ریتى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان ناگونجێت و ئێمه به ته‌واوه‌تی سه‌رزه‌نشتی ئه‌و ڕه‌فتارانه ده‌كه‌ین.
ئینجا به‌ڕێزان و خۆشه‌ویستان، هه‌ر له بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراقدا، هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن له بیریان چۆته‌وه، یان له بیرى خۆیان بردۆته‌وه كه ئه‌مه هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراقه، نه‌ك په‌رله‌مانى كوردستان. خۆڵ ده‌كه‌نه چاوى خه‌ڵكه‌وه و جۆره‌ها په‌یمان و به‌ڵێنى به‌تاڵ به هاووڵاتیان ده‌ده‌ن! بێ ئاگا له‌وه‌ى خه‌ڵكى كوردستان زۆر له‌وه به‌ئاگاتر و وشیارتره. خه‌ڵكى كوردستان بۆ ئه‌وه ده‌نگ به كه‌س و لایه‌نێك نادات كه هه‌موو به‌رنامه‌ى كار و ئه‌جێندایان شه‌ڕى یه‌كتر و شكاندنى یه‌كتره، خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگ به هێزیكى تۆكمه‌ى یه‌كڕیز و یه‌كگرتوو ده‌دات كه به ئه‌زموون سه‌لماندوویه‌تى هێزى پارێزه‌رى كوردستان و مافه‌كانییه‌تى كه ئه‌ویش پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه.
هه‌ڤاڵان،
كوردستانییانى ئازیز،
پارتى وه‌ك چۆن بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانى گه‌لى كوردستان دامه‌زراوه و خه‌بات و تێكۆشانى له‌و پێناوه‌دا كردووه، گیان و خوێن و قوربانى داوه، به هه‌مان شێوه له خه‌بات و تێكۆشان به‌رده‌وام ده‌بێت تا هه‌موو مافه‌كانى گه‌لى كوردستان به مافى دیاریكردنى چاره‌نووسیشه‌وه، دێته دى، به‌ڵام وه‌ك هه‌میشه ده‌مانه‌وێت به دیالۆگ، به ئاشتى و لێكگه‌یشتن، نه‌ك به شه‌ڕ. پارتى و گه‌لى كوردستان ته‌نها كاتێك كه شه‌ڕیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، به‌رگرییان كردووه، ئه‌گینا هیچ كاتێك خوازیار و هۆكارى شه‌ڕ نه‌بوون و هیچ ڕۆژێكیش خوازیاری شه‌ڕ نابن.
ئێستاش كه ده‌مانه‌وێت له به‌غدا و له په‌رله‌مانى عێراق بین، ده‌مانه‌وێت هه‌موو مافه ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان له‌وێ جێبه‌جێ بكرێت و له ڕێگه‌ى ئاشتى و لێكگه‌یشتنه‌وه بێت. له كاتى ڕیفراندۆمیشدا هه‌میشه داكۆكیمان له‌سه‌ر ئاشتى و لێكگه‌یشتن كردووه‌ته‌وه و داواى دیالۆگمان له‌گه‌ڵ به‌غدا كردووه.
ئه‌زموون سه‌لماندوویه‌تى پارتى چۆن له شۆڕش و خه‌باتى پێشمه‌رگایه‌تیدا پارێزه‌رى كوردستان بووه، له دانوستان و له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆش توانیویه‌تى و ده‌توانێت ماف و ده‌سكه‌وتى زیاتر بۆ كوردستان مسۆگه‌ر بكات و هه‌رگیز له‌سه‌ر مافه‌كانى كوردستان ئاماده نییه سازش له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك بكات.
ئه‌زموون و تاقیكردنه‌وه سه‌لماندوویه‌تى كه ئه‌وه پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه له هه‌ر كوێ بێت، له‌وێ ئارامى، سه‌قامگیرى، ئاوه‌دانى، بنیاتنان، دڵنیایى، ئاسووده‌یى، پێكه‌وه‌یى، لێبورده‌یى، خزمه‌ت و خزمه‌تگوزارى هه‌یه.
پێكهاته‌كانى كوردستان: كورد، توركمان، كلدان، سریان، ئاشوورى، ئه‌رمه‌ن، عه‌ره‌ب، موسڵمان، مه‌سیحى، ئێزدى، كاكه‌یى، فه‌یلى، شه‌به‌ك و هه‌مووان شاهیدن كه پارتى له كوێ بێت، له‌وێ ماف و ئازادییه‌كانى ئه‌وان به‌ته‌واوه‌تی پارێزراوه. پارتى بۆ هه‌مووانى سه‌لماندووه كه سه‌رسه‌ختانه پارێزگارى له مافه‌كانى هه‌موویان ده‌كات و ده‌یانپارێزێت.
بۆیه ڕۆژى (12/5) كوردستانییان بۆ ده‌سكه‌وتى زیاتر و پاراستنى ئێستا و ئاینده‌یان، ده‌نگ به پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ده‌ن. لیستى 184ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هه‌ڵده‌بژێرن. لیستێك كه پڕه له سه‌روه‌ریی خه‌بات، له‌پێناو كوردستاندا خه‌باتیان كردووه و خوێن و شه‌هیدیان داوه له‌و پێناوه‌دا.
خۆشه‌ویستان،
من ڕووم ده‌كه‌مه ئه‌ندامان و هه‌ڤاڵان و كادرانی پارتی و پێیان ده‌ڵێم و جارێك پێم گوتن و ده‌مه‌وێ دووباره‌ی بكه‌مه‌وه، له‌بیرتان بێت، یه‌ك ده‌نگیش بۆ ئێمه گرنگه، ئه‌وه له‌یاد نه‌كه‌ن. به‌رپرسیاریه‌تیی ئه‌خلاقی و مێژوویی و ئه‌ركی خه‌باتی ئێوه‌یه كه له‌یاد نه‌كه‌ن ڕۆژی ده‌نگدان هه‌ركه‌سێك له لایه‌نگران و دۆستان و ئه‌ندامانی پارتی هه‌موویان هان بده‌ن و دڵنیابن له‌وه‌ی كه له‌م ڕۆژه‌دا ده‌چن بۆ سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ له لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ده‌ن.
ئێمه به پشتیوانیی ئێوه و خه‌ڵكی كوردستان به‌شدار ده‌بین له‌م هه‌ڵبژاردنانه، بۆ هه‌موو لایه‌نێكی عێراقی و كوردستانی و هه‌موو لایه‌ك ده‌یسه‌لمێنین كه پارتی دیموكراتی كوردستان هێزی یه‌كه‌می كوردستانه، هێزی یه‌كه‌می كوردستانیش ده‌مینێته‌وه. هه‌ڤاڵانی خۆشه‌ویست كادیران و ئه‌ندامانی پارتی، له هه‌ر شوێنێك كه ده‌بینن لایه‌نگرێك هه‌یه و دۆستێك هه‌یه بیانبه‌نه سه‌ر سندووقی ده‌نگدان، ئێوه سه‌ركه‌وتوو ده‌بن و سه‌ركه‌وتن بۆ پارتییه و سه‌ركه‌وتن بۆ لیستی ژماره 184ی پارتی دیموكراتی كوردستانه و به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه ده‌ڵێم.
زۆر به‌خێر بێن سه‌رچاو،
په‌یمانی ئێمه چیه دۆستان؟ به یه‌ك ده‌نگ بڵێن: لیستی 184.
هه‌موو لایه‌كتان به‌خێربێن و سه‌ركه‌وتوو بن.




