ڤیدیۆ.. نێچیرڤان بارزانی: پارتی هێزی پاراستنی مافەکانە؛ به گوڕوتینهوه بچنه سهر سندووقهكانی دهنگدان

هەولێر-KDP.info- لە نێو جەماوەری فراوانی پارتیدا لە هەولێر، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گوتارێکیدا داوای کرد، بە گوڕوتینەوە بەشداری لە هەڵبژاردن بکەن و بیسەلمێنن کە پارتی هێزی یەکەمی کوردستانە.
ئێوارهی ئەمڕۆ یهكشهممه، لە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نێو ئاپۆڕای جەماوەری پارتیدا گوتارێکی پێشکەش کرد، تێیدا داوای لە جەماوەری پارتی دیموکراتی کوردستان کرد، بیسەلمێنن پارتی هەمیشە هێزی یەکەمە.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەیشی دا، کە هەندێ لایەن و ناحەزان ویستیان هەڵبژاردن بۆ ئەوە بقۆزنەوە تا پارتی پێ لاواز بکەن، بۆیە داوای لە جەماوەری پارتی دیموکراتی دیموکراتی کوردستان کرد کە بە گوڕوتینەوە لەم هەڵبژاردنە بەشدار بن و بیسەلمێنن کە پارتی هەمیشە هێزی یەکەمی کوردستانە.
نێچیرڤان بارزانی لە گوتارەکەیدا بۆ جەماوەری پارتی روونی کردەوە، كه پارتی خوازیار بوو هەموو هێزە کوردستانییەکان وێکڕا بڕیار بدەن، بهڵام بە داخەوە ئەو یەکڕیزییە دروست نەبوو، ''بە پێچەوانەوە ناحەزان و هەندێ لایەنی سیاسی ویستیان ئەو هەڵبژاردنە بۆ دژایەتیکردنی پارتی بە کار بێنن''، بۆیە داوای لە جەماوەری پارتی کرد کە جارێکی دیکە بە گوڕتینەوە بەشداری لە هەڵبژاردنەکان بکەن، چونکە پارتی هێزی پاراستنی مافەکان و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستانە.




