٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مامۆستایانی ئایینی پاڵپشتییان بۆ لیستی ١٨٤ دووپات کردەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

 

سۆران-KDP.info- بە مەبەستی خستنەڕووی بەرنامەی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران، سیداد بارزانی، لەگەڵ زانایانی ئایینی دەڤەری سۆران كۆ بووەوە، ئەوانیش بەڵێنیان دووپات كردەوە بۆ ئەو خزمەتەی پارتی و بارزانیی نەمر پێشكەش بە ئەوانی كردووە، دەنگی ئەوان بۆ لیستی 184ی پارتییە.

 

سیداد بارزانی، ئەندامی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان خۆشحاڵی و شادمانیی خۆی دەربڕی لە هەمبەر دانیشتن لەگەڵ زانایانی ئایینی و سوپاسی هەستی نەتەوەیی و نیشتمانپەروەرانەی كردن كە لە هەموو قۆناغەكاندا هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانی شۆڕش و بارزانیی نەمر و سەرۆك بارزانی بوونە.

سیداد بارزانی، هەروەها باسی لە خەبات و تێكۆشانی زیاتر نیوسەدەی پارتی كرد لە ڕابەرایەتیكردنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستان، داوایشی لێ كردن وەكو هەموو جارێک ڕۆڵی خۆیان بگێڕن لە هاندانی جەماوەر بۆ بەشداریكردنیان لە پرۆسەی دەنگدان و سەرخستنی لیستی پارتی بۆ ئەوەی كورد بەهێز بێت، چونكە لە بەغدا كار دەكرێت بۆ نەمانی شەراكەتی تەوافوقی حەقیقی لەگەڵ كورد، پارتی هەمیشە داكۆكیكەری ڕاستەقینە دەبێت لە مافی گەلی كوردستان و زامنی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی لە هەموو ڕوویەكەوە، بۆیە هەركاتێك پارتی بەهێز بێت ئەوا گەلی كوردستانیش بەهێز دەبێت.

وەیسی سەعید وەیسی، بە ناوی مامۆستا و زانایانی ئایینەوە پاڵپشتی و پشتیوانیی خۆیانی دووپات كردەوە بۆ لیستی پارتی لە پێناو دەستخستی مافەكانی گەلی كوردستان.

گوتیشی: ئەوە ئەركی مامۆستایانی ئایینییە لە 12/5 دەنگ بە لیستی پارتی ژمارە 184 بدەن، چونكە سەركەوتنی پارتی گرەنتیی هێنانەدیی خەونی نەتەوەییمان و سەروەرییەكانمانە".

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار