ڕێگای نێوان هه‌ولێر و دهۆك نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ڕاگه‌یاندنی هاتوچۆی هه‌ولێر گوتی، له‌سه‌ر ئه‌ركی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێگای نێوان هه‌ولێر_دهۆك، كه به ڕێگای چه‌مه ناسراوه، نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه و تاوه‌كو ڕۆژی پێنجشه‌ممه هاتوچۆ له‌و ڕێگایە ده‌وه‌ستێت.
فازڵ حاجی عه‌لی، بەڕێوەبەری ڕاگه‌یاندنی هاتوچۆی هه‌ولێر، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ڕێگای نێوان هه‌ولێر _ دهۆك كه به ڕێگای چه‌مه ناسراوه، نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌ركی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و قاتێكی دیكه‌ی قیرتاوی ڕێگاكه ده‌كرێت."
بەڕێوەبەری ڕاگه‌یاندنی هاتوچۆی هه‌ولێر ڕوونیشی كرده‌وه: "به هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه‌یەوە له‌مڕۆوه ڕێگاكە داده‌خرێت و تاوه‌كو ڕۆژی پێنجشه‌ممه شوفێران ناتوانن له‌و ڕێگایه‌وە هاتوچۆ بكه‌ن و ،پێویسته تاوه‌كو ڕێگاكه ته‌واو ده‌بێت له ڕێگای خه‌باتەوە هاتوچۆ بكه‌ن، به‌ڵام ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێگاكه ده‌كرێته‌وه."
رێگای چه‌مه ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ولێر و دهۆك و پێش ماوه‌یه‌ك كراوه‌ته‌وه و نێوانی ئه‌و دوو پارێزگایه بۆ ماوه‌ی سەعاتێك كورت ده‌كاته‌وه و ئاسانكارییه‌كی زۆری بۆ ئەو خه‌ڵكە كردووه، كه له نێوان ئه‌و دوو پارێزگایەدا هاتوچۆ ده‌كه‌ن.
بڵند ئیبراهیم




