هاووڵاتیانی ئامێدی، دەنگ بە لیستی ١٨٤ی پارتی دەدەین

ئامێدی-KDP.info- هاووڵاتیانی سنووری قەزای ئامێدی پارێزگای دھۆک ڕۆژی دەنگدان بەشداری لە پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا دەکەن و بەشێکی هاووڵاتیانی ئامێدی دوپاتی دەکەنەوە کە ڕۆژی دەنگدان دەنگیان بۆ لیستی ١٨٤ی پارتی دیموکراتی کوردستانە.
عادل سپینداری، دانیشتووی دەڤەری بەرواری لە قەزای ئامێدی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکردستان دەڵێ: "ڕۆژی دەنگدان بەشداری دەکەم و دەنگم بۆ لیستی ١٨٤ی پارتییە، زۆربەی دانیشتوانی دەڤەرەکەی ئێمە دەنگیان بۆ لیستی پارتییە و بە شێوەیەک خۆشحاڵین جارێکی دیکە متمانە بە پارتی دیموکراتی کوردستان بدەین، چونکە ھەر پارتییە بەرگری لە مافی هاووڵاتیان و میللەت دەکات."
کەمال ئەرەدنی، دانیشتووی ناحیەی سەرسنگی دەڤەری ئامێدی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پارتی تاکە ھێزە بتوانێ بەرگری لە مافەکانی میللەتی ئێمە بکات و لە شکست و سەرکەوتنەکاندا خۆی دەکات بە خاوەنی میللەت، لیستی پارتی لیستی پێشمەرگە و شەھیدانە و لە ڕۆژی دەنگدان من خۆم دەنگم بۆ لسیتی ١٨٤ی پارتییە، بابەتگەلێک ھەن دەستکەوتی پارتی بن ئاماژەی بۆ بکەم، بەڵام تەنیا ئەگەر ڕەوشی ئارامی ھەرێمی کوردستان بێنینە بەرچاومان بۆمان دیار دەبێت پارتی چی کردووە بۆ هاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان."
زنار تۆڤی، ڕۆژنامەنووس و دانیشتووی ناحیەی کانی ماسی قەزای ئامێدی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پارتی حزبێکی ڕاستگویە لەگەڵ جەماوەری کوردستان و ھەردەم خاوەن بڕیاری خۆی بووە لە ھەموو پرسەکاندا، بەتایبەتی لە پرسە نەتەوەییەکاندا پارتی خۆی بە خاوەنی میللەت و کوردستان دەزانێت، ئەوە وای کردووە پارتی ببێتە جێگەی متمانەی هاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان، خەڵکی ئێمە لە ڕۆژی دەنگدان بە دڵێکێ گەرم دەچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و دەنگ بە لیستی ١٨٤ی پارتی دەدەن، چونکە هاووڵاتیان دەزانن بە پێدانی متمانە پەرلەمانتارانی پارتی بەرگری لە مافەکانیان دەکات، پێم وایە متمانەدان بە لیست و کاندیدانی پارتی وەک ئەرکێک دەبینم و بە ھۆی پیشەکەمەوە ڕۆژانە هاووڵاتیانی سنووری دەڤەری ئامێدی دەبینم و دەنگیان بۆ لیستی پارتییە."
ھەیفا سدیق، کاندیدی ژمارە ١٧ی لیستی ١٨٤ی پارتی لە سنووری قەزای ئامێدی پارێزگای دھۆک بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئێمە وەک کاندیدانی پارتی ئەگەر متمانەی خەڵکی کوردستان بەدەست بێنین بۆ خۆلی داھاتووی پەرلەمانی عێراق، ھەموو ھەوڵێکمان بۆ ئەوە دەبێت دەستوور کێشەکان یەکلا بکاتەوە، بەتایبەتی ئەوەی تایبەتە بە پرسی قووتی هاووڵاتیانی کوردستان، چونکە لە ڕابردوودا بینمان بە بڕیارێکی سیاسی مووچە و بودجەی هاووڵاتیانی سڤیل بڕدرا، لەبەر ئەوە دەمانەوێ دەستوور حەکەم بێت و ئیدی کەسێک نەتوانێ ھەرکاتێک خۆیان ویستیان بودجەمان لێ ببڕن، ئێستا پارەیەکی زۆری ئێمە لای بەغدایە ھەر لە مووچە و پارەی جووتیاران و قەرزی نێودەوڵەتی و دەیان جۆر پارە ھەیە نەدراوە و پێویستە بیگەڕێنینەوە بۆ خەڵکی کوردستان."
قائید میرۆ




