ماموستایه‌كی زانكۆ: پارتی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا كورسییه‌كانی زیاد بكات
_(12)__2018_04_29_h15m9s34__ER.jpg)
سلێمانی-KDP.info- ڕۆژی 1٢ی مانگی داهاتوو هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت، ماموستایه‌كی زانكۆش ده‌ڵێت: پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ولێر و دهۆك كورسییه‌كانی زیاد ده‌كات، له سلێمانیش ده‌نگه‌كانی خۆی ده‌هێنێته‌وه، حیزبه‌كانی تر ده‌نگه‌كانیان كه‌م ده‌كات.
میران حوسێن، ماموستای زانكۆ، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك پارتی ڕێژه‌ی كورسییه‌كانی زیاد ده‌كات، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا حیزبه‌كانی تر له هه‌ردوو پارێزگاكه، ده‌نگه‌كانیان كه‌م ده‌كات، كورسیش له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، هه‌ر به پێی ڕاپرسییه‌كه‌ی پەیمانگای کوردستان بۆ ڕاپرسی لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک، پارتی به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌نگه‌كانی زیاد ده‌كات".
له‌باره‌ی پێشبینیی خۆیان بۆ پارێزگای سلێمانی ناوبراو گوتی: "له پارێزگای سلێمانی حیزبی گه‌وره نامێنێت ده‌نگی ته‌واوی حیزبه‌كان به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م ده‌كات جگه له پارتی دیسان له سلێمانی ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانی زیاد نه‌كات ئه‌وه كه‌م ناكات و وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه، ده‌توانین بڵێین لیستی گه‌وره له پارێزگای سلێمانی نامێنێت".
ناوبراو له‌باره‌ی ئەوەی کە هۆكاری چییه هاووڵاتیانی كوردستان ڕۆژی 12/5 ده‌نگ به لیستی 184ی پارتی ده‌ده‌ن، ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر سەیری كاری ڕابردووی نوێنه‌رانی حیزبه كوردییه‌كان بكه‌ین له به‌غدا ئه‌وه نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستانه هه‌میشه كاری كردووه بۆ ده‌ستبه‌ركردنی مافە نه‌ته‌وه‌یی و ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، نوێنه‌ری حیزبه‌كانی تر هه‌میشه كاریان دژایه‌تیی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بووه له ژێر بیانوی جۆراوجۆر كه دواجار كاره‌كانیان زیان بووه بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی هۆكاری چییه ده‌نگەكانی پارتی زیاد ده‌كات و ده‌نگی ئه‌و حیزبه ناڕوات بۆ هیچ حیزبێكی دیكه، ناوبراو ده‌ڵێت: "پارتی حیزبێكی ڕێكخراوه، ده‌توانێت پارێزگاری له پێگه جه‌ماوه‌رییه به‌هێزه‌كه‌ی خۆی بكات و هیچ حیزب و لایه‌نێك نا‌توانێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگده‌رانی هه‌بێت، به پێچه‌وانه‌ی حیزبه‌كانی تری كوردستان كه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ڕۆژی 12/5 ده‌نگێكی زۆری یه‌كتری ده‌به‌ن، هیچكامیان پێگه‌یه‌كی به‌هێزی جه‌ماوه‌رییان نامێنێته‌وه، ته‌واوی ئه‌و حیزبانه‌ش ململانێی جه‌ماوه‌رییان له سلێمانییه".
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




