چینوتوێژەكانی سۆران: کوردستانێکی بەهێزمان دەوێ بۆیە دەنگمان بۆ پارتییە

سۆران-KDP.info- پاڵپشتیی چینوتوێژەكانی كوردستان بۆ لیستی ژمارە 184ی پارتی بەردەوامە و، جەماوەری دەڤەری سۆرانیش دەڵێن، بۆ كوردستانێكی بەهێز و یەكگرتوو و ئاوەدانیی زیاتری ناوچەكە و زامنكردنی مافەكانیان، دەنگ بە پارتی و كاندیدەكانی دەدەن.
پارتی دیموكراتی كوردستان، كە 162 كاندیدی هەیە، بە لیستی ژمارە 184 و لە ژێر دروشمی "دەستكەوتی زیاتر بۆ كوردستان"، دەستی بە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كردووە، كە بڕیارە ١٢ی مانگی داهاتوو بەڕێوە بچێت و، زۆرینەی خاڵەكانی پارتیش لە بەرنامەی ئەم جارەیدا، جەختكردنەوەیە لە بەدەستهێنانی مافە نەتەوەیی و دەستوورییەكانی گەلی كورد لە عێراقدا.
غازی ڕەمەزان، فەرمانبەری كارەبا لە سۆران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بە هەموو شێوەیەك پاڵپشتی لە لیستی 184ی پارتی دەكەم، چونكە تاكە لیستە كە كوردستان بگەیەنێتە كەنارێكی ئارام و لە بەغدا شەڕ لەسەر مافە دەستوورییەكانی ئێمە بكات، بۆیە دەنگی من بۆ ئەو لیستەیە و داواش لە هەموو دەنگدەران دەكەم دەنگ بەو لیستە بدەن".
عەلی هاشمی، پێشمەرگە لە سۆران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: "هەمیشە پارتی خۆی كردووەتە خاك بۆ ژێر پێی نیشتمانەكەی، هاووڵاتیان دەزانن چ حزبێك لەگەڵ ئەواندا ڕاستگۆیە و چ حزبێك لە بەغدا شەڕ لەسەر مافەكانیان دەكات، بۆیە دڵنیام دەنگی پارتی و دەنگدەرانی هەمیشە سەركەوتوو دەبن".
خونچە موحسین، فەرمانبەر لە كەرتی تەندروستی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ: "لیستی پارتی هەموو كات هۆكارێك بووە بۆ زیاتر سەقامگیربوونی هەرێمی كوردستان و خۆشگوزەرانیی هاووڵاتیان، بۆیە هاووڵاتیان بۆ خۆشگوزەرانیی زیاتر و كوردستانێكی بەهێز، دەنگ بە پارتی و كاندیدەكانی دەدەن".
موكسی منیر، مامۆستا لە سۆران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژەی دا: "تاكە هێز كە مافی كورد و پێكهاتەكانی دیكە لە بەغدا مسۆگەر بكات، لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستانە، بۆیە دەنگی پێ دەدەین و دەبێتە یەكەمی ساحەی سیاسیی كوردستان، لە سۆرانیش كە بانكی پارتییە، دەنگەكانی بە ڕێژەیەكی بەرچاو زیاد دەبن".
كۆڤان ڕەشید، كاسبكار لە ناو بازاڕی سۆران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ: "ئەوەی لە كوردستان و سۆران خزمەتی خەڵكی كردووە و پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ كردووە و بەرگری لە مافی كورد كردووە، تەنیا پارتی دیموكراتی كوردستانە، ئێمەیش وەكو وەفایەك بۆ خوێنی شەهیدان و بۆ ئەو حزبە، ڕۆژی هەڵبژاردن دەنگ بە پارتی و كاندیدەكانی دەدەین، چونكە تاكە لیستە كە گوزارشت لە كوردایەتی و خوێنی شەهیدان و سەركەوتنی كورد و كوردستان دەكات".
ڕابین شێروانی




