٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كوردانی كاكەیی: بۆ پاراستنی مافەكانمان، دەنگمان بۆ لیستی ١٨٤ی پارتییە

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- ھاووڵاتیانی كاكەیی، وەك بەشێكی رەسەنی نەتەوەی كورد ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، لە پێناو بەدەستھێنان و پاراستنی مافەكانیان، دەنگیان بۆ لیستی ١٨٤ی پارتییە، ھاووڵاتییەكی كاكەییش دەڵێ: "پارتی خاوەنی سەرۆكێكی وەك مەسعوود بارزانییە، كە ھەموو تەمەنی لە پێناو كوردایەتیدا بەخشی، لەبەر ئەوە دەنگمان بۆ لیستی پێشمەرگەیە".

كاوە ئیبراھیم، كە ھاووڵاتییەكی كوردی كاكەیی و دانیشتووی شاری ھەولێرە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "من  ھەم وەك مامۆستایەك و ھەم وەك كوردێكی كاكەیی، دەنگ بە لستی پارتی دەدەم، لەبەر ئەوەی پارتی تاكە حزبە بەرگری لە مافی مامۆستایان و كەمە نەتەوە و ئایینەكان دەكات و دەیانپارێزێت، پارتی حزبێكە خاوەن سەرۆكێكی وەك مەسعوود بارزانییە، كە ھەموو تەمەنی خۆی بۆ كوردایەتی و بنیاتنانی دەوڵەتێكی كوردی تەرخان كردووە، پارتی خاوەنی پێشمەرگە و ئەبرامزشكێنە و دەنگمان بۆ لیستی ١٨٤ی پارتی دەبێت".

فەتاح كاكەیی، دانیشتووی گوندی زەنگلی كاكەیی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "پارتی حزبێكە ھەڵوێستەكانی دیارن و سیاسەتێكی روونی بۆ پرسی دەوڵەتی سەربەخۆی  كوردستان هەیە، خەباتی پارتی لە چلەكانی سەدەی رابردوودا ئاشكرایە، كە تا ئەمڕۆ چۆن قوربانی لە پێناو مافە رەواكانی میللەتی كورددا داوە، لەبەر ئەوەیش من وەك ھاووڵاتییەكی كوردی كاكەیی، دەنگم بۆ لیستی ١٨٤ی پارتی دیموكراتی كوردستانە و لە رۆژی دەنگداندا خەباتی پارتی لە بەرچاو دەگرم و دەنگی پێ دەدەم".

عەلی مەحموود، دانیشتووی گوندی گەزەكانی دەڤەری كاكەیی، گوتی، دەنگی بۆ لیستی ١٨٤ی پارتییە و دەشڵێ: "چونكە لە رابردوودا ھەر پارتی كاری بۆ ئێمە كردووە و گرینگیی بە ناوچەی كوردانی كاكەیی داوە، بۆ نموونە چەندین داواكاریمان ھەبووە جێبە جێی كردوون، لە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعشدا، پارتی بەرگریی لێ كردین و ناوچەكانی ئێمەی ئازاد كرد، نەك من، بەڵكوو زۆربەی ھاووڵاتیانی كوردی كاكەیی دەنگ بە لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەن".

جەلیل كاكەیی، چالاكی مەدەنی و كوردی كاكەیی، هێما بۆ ئەوە دەكات، كەوا كوردانی كاكەیی بەسەر چەند ناوچەیەكدا دابەش بوون، بەشێكیان دەنگیان لە ناحیەی گوێڕی سەر بە مەخموورە، بەشێكی دیكەیان لە نێو ھەولێر و شارۆچكەی خەباتن، ژمارەیەك گوندی ئەوانیش دەكەونە سنووری خازری سەر بە مووسڵ.

ئەو چالاكوانە كاكەییە گوتیشی: "بەپێی ئەو ئامارەی كردوومانە، زۆربەی ھەرە زۆری كوردانی كاكەیی دەنگ بە لیستی ١٨٤ی پارتی دەدەن، چونكە پارتی ئەو حیزبەیە بەرگری لە مافی ھەموو پێكھاتەكان كردووە، لەوانەیش كوردانی كاكەیی، هەر بە ھۆی ئەو بەرگرییەی پارتی بۆ پێكھاتەكان و پاراستنیان، دەنگی زۆرینەمان بۆ لیستی پارتییە".

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار