هۆشیار سیوه‌یلی: ده‌نگه‌كانمان زیاد ده‌كه‌ن.. خه‌ڵك ده‌زانن كێ به‌رگریی كرد

هه‌ولێر-KDP.info- به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگ به لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌میشه به‌رگری له‌مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد كردووه و هیچ كاتیش سازشی له‌سه‌ر مافه‌كانی كورد نه‌كردووه، ده‌نگه‌كانی پارتیش به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی رابردوو زیاد ده‌كات.
هوشیار سیوه‌یلی به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، "پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ر له دامه‌زراندنیه‌وه، تاوه‌كو ئێستا به هیچ جۆرێك سازشی له سه‌ر مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كورد نه‌كردووه و هه‌میشه هه‌وڵی بۆ به ده‌سهێنانی مافه‌كانی داوه، له شۆڕ‌شه‌كانیشدا خۆی سه‌ركردایه‌تی كردووه، وەک شۆڕ‌شی ئه‌یلول و شۆڕ‌شی گوڵان، یاخود له چوارچێوه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش بێت، هه‌میشه هه‌وڵیداوه مافه‌كانی كورد به ده‌ست بێنێت، هەردەم دروشمی پارتی مافی چاره‌ی خۆنووسی بووه بۆ كورد و به‌تایبه‌ت له پرسی ریفرەندۆم پارتی پێشه‌نگ بوو، کە به‌داخه‌وه خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر رێگه‌ی نه‌دا بگه‌ینه ئامانجی خۆمان كه سه‌ربه‌خۆییه".
سیوەیلی هێماش بۆئەوە دەکات، کە پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، پرسێكی ستراتیژییه و پارتی دیموكراتی كوردستان هیچ كات وازی لێ ناهێنێت و ئامانجی پارتییه، کە كوردستان سه‌ربه‌خۆیی وه‌ربگرێت.
به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕوونیشی كرده‌وه، ئەوان بۆ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ش ئاشكرایان كردووه، كه سوورن له‌سه‌ر به ده‌سهێنانی مافی گه‌لی كورد، گوتیشی، "سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كوردستان ببێته خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی خۆی و هیچ كاتێك سازشمان نه‌كردووه، له‌خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ریش، ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌ی پارتی نه‌بووایه له پردێ و سحێلا، ئێستا دۆخی كوردستان دۆخێكی دیكه ده‌بوو، بۆیه پێویسته خه‌ڵكیش بزانێت كێ خیانه‌تی كرد و كێش به‌رگری له خاكی كوردستان كرد".
ناوبراو بە پێویستیشی دەزانێت، ئه‌و حیزبه بچێته به‌غدا و ببێته نوێنه‌ری خه‌ڵكی كوردستان، كه هیچ كات سازشی له‌سه‌ر مافه‌كانی كورد نه‌كردووه، نه‌ك ئه‌و حیزبانه‌ی كه له‌سه‌ر بچووكترین ماف سازش ده‌كه‌ن، چونكه هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر به‌لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی عێراق لاوازه.
سیوه‌یلی گه‌شبینە، كه ئه‌م جاره ده‌نگی پارتی زیاد ده‌كات، چونكه هه‌ڵوێسته‌كانی پارتی له ماوه‌ی رابردوو و به‌رگری هێزی پێشمه‌رگه له خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و زۆر پرسی دیكه، هاوکات دیبلۆماسیه‌تی پارتی له‌گه‌ڵ وڵاتان، هۆکارە کە خه‌ڵكی كوردستان ئه‌مه‌ی له‌به‌رچاو بێت و ده‌نگ به لیستی پارتی بدەن و ده‌نگه‌كانی پارتی له‌گه‌ڵ رابردوو زۆر زیاد ده‌كه‌ن.
بڵند ئیبراهیم




