تا دێت بانگەشەی پارتی لە ئەوروپا فراوانتر دەبێ
__2018_04_28_h15m9s56__ER.jpg)
ئەوروپا-KDP.info- بانگەشەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئەوروپا تا دێت فروانتر دەبێت، بانگەشەکە لە ئەڵمانیا و دانیمارک و سوید بەردەوامە.
هێمن هه‌ورامی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی، وه‌ك سه‌رپەرستیاری هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌وروپا، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی حزبی و جه‌ماوه‌ری ئه‌نجام داوه. هه‌ورامی ڕۆژی ٢٥ی ٤ی ٢٠١٨ گه‌یشته دانیمارك و له كۆپنهاگن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م كادیر و به‌رپرسی ڕێكخراوه‌كان و ده‌سته‌ی ناوچه‌ی پارتی له دانیمارك كۆ ده‌بێته‌وه.
ڕۆژی دواتر ٢٦ی ٤ی ٢٠١٨ هه‌ورامی له سوید، ماڵمۆ، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ڕێكخراوه‌كانی باشووری سوید ئه‌نجام دا. هه‌روه‌ها ڕۆژی دواتر هه‌ر له سوید، یۆتۆبۆری، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی پارتی له‌و به‌شه‌ی سوید به‌ست.
وه‌ك ئه‌و ستراتیژییه‌ی كه پارتی هه‌یه‌تی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م جاره‌ی په‌رله‌مانی عێراق، هه‌ورامی به كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی و ته‌وجیهاتی حزبیه‌وه له ئە‌ڵمانیاوه ده‌ستی به كۆبوونه‌وه و دووباره‌ڕێكخستنه‌وه‌ی ڕێكخستنه‌كانی پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان کرد.
هێمن هه‌ورامی له كۆبوونه‌وه‌كانیدا چه‌ند خاڵێكی جه‌وهه‌ری كه به‌شێكن له به‌رنامه‌ی كاری پارتی بۆ سیاسه‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غداد، به وردی باسی لێوه كرد و كادیرانی پارتی له‌و ڕێنماییانه ئاگادار كرده‌وه كه پێویسته كادیرانی پارتی ڕه‌چاوی بكه‌ن. هه‌روه‌ها به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی هه‌ورامی له كۆبوونه‌وه‌كانیدا، ئاماژه‌دانه به سه‌نگی پارتی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، چونكه ئه‌و سه‌دایه‌ی كه پارتی په‌یامه‌كانی پێ ده‌گه‌یەنێت، جیاواز له لایه‌نه‌كانی دیكه‌یه، ئه‌مه تەنیا له دیدگای هاووڵاتیان و لایه‌نه‌كانه‌وه نییه، كه پارتی هه‌ڵگری ئه‌م په‌یامه‌یه، به‌ڵكو ده‌وڵه‌تانی دنیاش ئه‌وه‌یان بۆ یه‌كلا بووەته‌وه كه سه‌نگی جه‌ماوه‌ریی پارتی وابه‌سته‌یه به‌و كێشه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌ی كه گشت مێژووی كوردی پێك هێناوه. بۆیه كادیرانی پارتی، به تایبه‌تی له تاراوگه، ده‌شێ ئه‌و ده‌نگه نه‌ته‌وه‌ییه وه‌ها به گوێی دنیادا بده‌ن كه كورد پێش هه‌ر شتێك مه‌به‌ستیه‌تی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ بێت.
دیوێكی دیكه‌ی قسه‌كانی هه‌ورامی ئاماژه‌دان بوو به‌و میكانیزمانه‌ی كه چۆن بتوانین زۆرترین ده‌نگده‌ر و ده‌نگ بۆ پارتی كۆ بكه‌ینه‌وه هێشتا كه‌مه، هه‌ر له‌و سۆنگه‌یەشه‌وه هه‌ندێك ڕێنماییی ئیداری و فیزیكیی بۆ ڕۆژانی هه‌ڵبژاردن خرایه گفتوگۆ، کە ئاماده‌كارییان بۆ بكرێت.
سه‌نگه‌ر هه‌ورامی




