٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كەسوكاری شەهیدان: پارتی حزبێكی ڕاستگۆیه‌ بۆیه‌ ده‌نگ به‌ لیستی 184 ده‌ده‌ین

سەرچاوە: KDP.info

 

سۆران-KDP.info-  پشتگیریی چین و توێژەكانی كوردستان بۆ لیستی 184 بەردەوامە، كەسوكاری شەهیدان لە دەڤەری سۆران پشتگیریی خۆیان بۆ ئەو لیستە دووپات دەكەنەوە، ئه‌وان پێیانوایە تاكە لیست كە بەرگری لە مافی  كەسوكاری شەهیدان و گەلی كورد بكات، لیستی 184 ی پارتییە، بۆیەشه‌ دەنگی پێ دەدەن.

پارتی دیموكراتی كوردستان، كە 162 كاندیدی هەیە، بە لیستی ژمارە 184 و لە ژێر دروشمی "دەستكەوتی زیاتر بۆ كوردستان"، دەستی بە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كردووە، كە بڕیارە ١٢ی مانگی دابێ بەڕێوە بچێت و، زۆرینەی خاڵەكانی پارتییش لە بەرنامەی ئەمجارەیدا، جەختكردنەوەیە لە بەدەستهێنانی مافە نەتەوەیی و دەستوورییەكانی گەلی كورد لە عێراقدا.

غەفور غەفوور، باوكی شەهید بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموكراتی كوردستان دەڵێ، ''ئەوەندە ساڵە باب و باپیرانی ئێمە لەگەڵ پارتیدان، من خۆیشم لە ساڵی 1962 تا ئێستا پێشمەرگەی پارتی و بارزانیم، شەهیدمان داوە، هەر لەسەر ئەو رێبازەش بەردەوام دەبین، چونكە لیستی 184 لیستی پارێزگاریكردنە لە مافە ڕەواكانی گەلی كورد، خۆ بە خاوەنی كورد دەزانێت، بۆیە وەكو كەسوكاری شەهیدان دەنگ بەو لیستە دەدەین و داواكارین لە هەموو كەسوكاری شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان ئەو لیستە لە بیر نەكەن و دەنگی پێ بدەن.''

له‌ كارنامه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستاندا بۆ چواره‌م خوولی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا، جه‌خت كراوه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی، كه‌ ''بایه‌خدان بە كەسوكاری شەهیدان یەكێك لەو كارنامەی پارتییە كە هەمیشە پێداگری لەسەر مافەكانی كەسوكاری شەهیدان كردووەتەوە، هاوكاری دادپەروەرانە و دانپێدانان بە پێشمەرگە و دابینكردنی ماف و پێداویستییەكانی لە هەموو رووییەكەوە، كە بە ئازایەتی و خۆڕاگری و پێشكەشكردنی هەزاران شەهید و بریندار كوردستان و عێڕاقیان و جیهانیشیان لە تیرۆریستان پاراست''، ئه‌مه‌ ئه‌و په‌یامه‌یه‌ كه‌ پارتی له‌ قۆناغه‌ جیاكاندا ه‌بكردنه‌ی كردووه‌ هەر بۆیە كەسوكاری شەهیدان بە بایه‌خه‌وه‌ دەڕواننە بەرنامەی پارتی و، ده‌ڵێن كه‌ رۆژی هەڵبژاردن دەنگ بە لیستی 184 و كاندیدەكانی دەدەن.

زیوان شیوی برای  دوو  شەهید، بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموكراتی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی، ''تاكە لیست كە بەرگری لە مافی  كەسوكاری شەهیدان و گەلی كورد دەكات، لیستی 184 ی پارتییە، تاكە لیستە كە بتوانێت نوێنەرایەتیی ڕاستەقینەی ئێمە بكات، لیستی بەرخودان و خۆڕاگرییە و هیوادارم هەر كەسوكارێكی شەهید دەنگ بەو لیستە بدەن كە بە خوێنی شەهیدان دروست بووە و كوردستانی پاراستووە''، ئه‌و كه‌ دوو شه‌هیدی بۆ كوردستان بوونه‌ته‌ قوربانی هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، ''تەنیا لیستی 184 دەتوانێت ئێمە بپارێزێت و مافەكانی ئێمەش بە دەست بهێنێت، چونكە سەركەوتنی ئەو لیستە، سەركەوتنی كوردستان و بە فیڕۆنەچوونی خوێنی شەهیدانە.''

نێچیرڤان مزووری، برای شەهید، بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموكراتی كوردستان دووپاتی ده‌كاته‌وه‌، ده‌نگیان بۆ لیستی 184ی پارتییه‌، ''تاكە لیستە كە بتوانێت مافەكانمان زامن بكات''، ئه‌و براشه‌هیده‌ بیر بۆ ڕابردووی كاروكرده‌وه‌ی پارتی له‌ بایه‌خدان به‌ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان ده‌باته‌وه‌ و ده‌ڵێی ''پارتی له‌ رابردوودا خەمخۆر و پاڵپشتی كەسوكاری شەهیدان بووە، ئێمەش ده‌نگمان بۆ لیستی ١٨٤ه‌ بۆ ئەوەی رۆحی شەهیدانمان ئاسوودە بێت.''

منیر عەبدوڵڵا، كه‌ مامی لە شەڕی داعشدا شەهید بووە له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان هاوڕایه‌ و ده‌ڵێ ''لیستی 184 لیستی شەهیدانە، لیستی خەبات و قوربانیدانە، لیستی سەربەخۆیی و بە دەستهێنانی مافەكانمانە، پارتی حزبێكی راستگۆیە، دروستبوونی پارتی بۆ ئەوە بووە بەرگری لە گەلی كوردستان و خاكی كوردستان بكات، بۆیە ئێمە وەكو كەسوكاری شەهیدان وەك وەفایەك دەنگ بەو لیستە دەدەین.''

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار