سه‌رچاوه‌یه‌ك: چونكه كورد و عه‌ره‌ب ده‌نگ به لیستی 184 ده‌ده‌ن، حه‌شد هه‌ڕه‌شه له گه‌نجانی ره‌بیعه و زوممار ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- به‌رپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له زوممار ئاشكرای ده‌كات، حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵی كوردانیان له گونده‌كان ده‌ستپێكردووه و گه‌نجه‌كانیان ده‌ست گیر ده‌كه‌ن، هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كه‌ن و ئه‌مڕۆیش چه‌ند گه‌نجێكیان ده‌ستگیر كردووه.
لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ژێر دروشمی ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ كوردستان، ده‌ستی به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كردووه و تاوه‌كو ئێستا له ناوچه جیاجیاكان هه‌مووچین و توێژه‌كان پشتگیریی خۆیان بۆ لیستی 184ی پارتی دووپات ده‌كه‌نه‌وه.
حه‌سه‌ن خه‌لۆ كه به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانه له زوممار، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، له سنوری ره‌بیعه و زوممار هه‌ستی كوردایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تی زۆر له ئاستێكی به‌رزدایه و، له پڕۆسه‌ی ریفراندۆمیش 98%ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان دا، ده‌شڵێ ''ئێستایش ده‌نگی ئه‌وان بۆ لیستی خاوه‌ن ریفراندۆم 184ده‌بێت؛ له‌و سنووره نه‌ك ته‌نها كورد، عه‌ره‌بیش ده‌نگ به لیستی پارتی ده‌ده‌ن.''
حه‌سه‌ن خه‌لۆ گوتیشی، حه‌شدی شه‌عبی ترسێكی گه‌وره‌ی له لیستی پارتی هه‌یه و ده‌زانێت خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌نگ به لیستی پارتی ده‌ده‌ن، بۆیه به‌رده‌وام ده‌چنه سه‌ر گونده كورده‌كان و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كه‌ن.
ئه‌و زانیارییشی دا، ''ئه‌مڕۆ چوونه‌ته سه‌ر گوندی جسا كه گوندی گه‌رگه‌رییه‌كانه و گه‌مارۆیان داوه، ژماره‌یه‌ك گه‌نجی ئه‌و گونده‌یان ده‌ستگیر كردووه كه كوردن و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار بردوویانن''، ئه‌و ئه‌مه به هۆكارو ئه‌وه ده‌زانێ ''ده‌یانه‌وێ خه‌ڵك به‌شداری له هه‌ڵبژردن نه‌كه‌ن، چونكه ده‌زانن خه‌ڵك به‌شداری بكات ده‌نگ به لیستی پارتی ده‌ده‌ن.''
خه‌لۆ ده‌نگۆیه‌كیشی ڕه‌ت كرده‌وه كه گوایه چه‌ند كادیرێكی پارتی په‌یوه‌ندییان به حه‌شدی شه‌عبییه‌وه كردووه و گوتی، 'هیچ كادیرێكی پارتی په‌یوه‌ندیی به حه‌شدی شه‌عبییه‌وه نه‌كردووه و كادیری پارتی هیچ كات كارێكی له‌و شێوه‌یه ناكات، گوتیشی ''ئه‌م ده‌نگۆیانه بۆ ئه‌وه‌ین كه پارتی له سنووره زۆر به‌هێزه بۆیه پڕۆپاگنده‌ی بۆ ده‌كه‌ن، ئاخر ئه‌وان ده‌زانن پارتی ه‌بهێزه و هه‌روایش به به‌هێزی ده‌مینێته‌وه.''
بڵند ئیبراهیم




