وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده گۆڕانكاری له نزیكه‌ی 20 پۆستی په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده گۆڕانكاری له نزیكه‌ی 20پۆستی به‌رێوبه‌ر و جێگری به‌رێوبه‌ری په‌روه‌رده‌ی گشتیی قه‌زاكان ده‌كات و، هه‌موو رێكاره‌كانیش ته‌واو بوونه و ده‌ستبه‌كار ده‌بن.
سه‌رۆكی یه‌كێتیی ماموستایانی كوردستان عه‌بدولواحید محه‌ممه‌د، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی رایگه‌یاند: "دوو ساڵه پێویست بوو به‌پێی بڕیاره‌كانی كۆنفرانسی په‌روه‌رده‌ی ساڵی 2015 گۆڕانكاری له به‌رێوبه‌ری په‌روه‌رده‌كان بكرێت له‌هه‌ر چوار ساڵ جارێك، به‌ڵام هه‌ندێك له‌مپه‌ر هه‌بوون، ئێستا خه‌ریكه ئه‌و كاره ده‌كرێت و كاندید بۆ په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان و جێگری به‌رێوبه‌ره‌كان دیاری كراون. دوێنێیش له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كراوه و رێكاره‌كان ته‌واو بوونه و ته‌نها ماوه فه‌رمانی وه‌زاره‌تیان ده‌ربكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌كار بن.''
ژماره‌ی ئه‌و به‌رێوبه‌رانه‌ی كه گۆرانكارییان تێدا ده‌كرێت نزیكه‌ی 20به‌رێوبه‌ر و جێگری به‌رێوبه‌ری گشتیی قه‌زاكانن، كه 11یان له سنووری سلێمانی و هه‌ڵبجه ده‌بن و ژماره‌یه‌كیش له هه‌ولێر و دهۆكن.
سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕوونیشی كرده‌وه، دانانی ئه‌و به‌رێوبه‌رانه ته‌نها پێویستی به فه‌رمانی وزاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه و پێویست به فه‌رمانی وه‌زاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ناكات، چونكه پله‌ی تایبه‌ت نین و بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری كراوه و هه‌ركاتێكیش ماوه‌ی خۆیان ته‌واو كرد، ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ هه‌مان كاری پێشوویان.
گوتیشی، دانانی به‌رێوبه‌ره تازه‌كانیش له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بنه‌ما بووه، كه كارامه‌یی و خزمه‌ت و چه‌ند بنه‌مایه‌كی دیكه.
لای خۆشیه‌وه مه‌هدی گۆران به‌رێوبه‌ری تازه‌ی په‌روه‌رده‌ی قه‌زای به‌رده‌ره‌ش، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی رایگه‌یاند، پۆستی به‌رێوبه‌ره گشتییه‌كانیش په‌روه‌رده‌ی قهزاكانه گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێت و هه‌موو رێكرهكان ته‌واو بوونه و چاوپێكهوتنیشیان له‌گه‌ڵ كراوه، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه و چاوه‌رێی ئه‌وه ده‌كه‌ن فه‌رمانی وه‌زاری پێده‌ربچێت و ده‌ستبه‌كار بن.
بڵند ئیبراهیم




