كه‌سوكاری شه‌هیدان: دوێنی به خوێن ئه‌مڕۆ به ده‌نگ پارێزگاری له كوردستان ده‌كه‌ین

هه‌ڵه‌بجه-KDP.info- كه‌سوكاری شه‌هیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێن، دوێنی به خوێن پارێزگاریمان له كوردستان كردووه، ئه‌مڕۆیش به ده‌نگه‌كانمان بۆ لیستی 184 قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌پارێزین و ده‌ستكه‌وتی زیاتری بۆ فه‌راهه‌م ده‌كه‌ین.
ڕزگار عه‌لی برای شه‌هیدی سه‌نگه‌ر به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئێمه‌ی كه‌سوكاری شه‌هید له ڕابردوودا به خوێنی براكانمان قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان‌مان دروست كرد، ئه‌مڕۆیش به ده‌نگه‌كانمان ده‌یپارێزین، ده‌نگمان بۆ لیستی 184ـی پارتی ده‌بێت كه دڵنییاین تاكه حیزبه ده‌توانێت له به‌غدا و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش كار بكات بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و گه‌شه‌ی پێبدات".
عه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "كاره‌كانی نوێنه‌رانی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق له ساڵانی ڕابردوودا ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت، ته‌نها ئه‌وان بوون شه‌ڕیان ده‌كرد له‌سه‌ر ماف و ده‌ستكه‌وته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، نوێنه‌ری حیزبی كوردی ترمان هه‌بووه زیاتر له ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی عێراق دژی مافه‌كانمان وه‌ستاوه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا له‌سه‌ر نوێنه‌ری كورد حیساب كراوه و به ده‌نگی كورد ڕۆشتووه‌ته په‌رله‌مانی عێراق".
كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌ڵێن ڕۆژی 25/12 بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان به‌هێزه‌وه بمێنێته‌وه سندووقه‌كانی ده‌نگدان پڕ ده‌كه‌ین له ده‌نگی 184ـی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌و حیزبه‌ی ئێسته و ئاینده‌ی وڵاته‌كه‌مانی پێوه‌به‌سراوه‌ته‌وه كه ''به‌هێزی پارتی به‌هێزی كوردستانه.''

به‌دریه كه‌ریم ئه‌حمه‌د به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی ناحیه‌ی خورماڵی یه‌كێتیی ئافره‌تان و خوشكی شه‌هید لای ده‌ڵێت: "ئێمه بۆیه ده‌نگ به ڕێبازه‌كه‌ی (بارزانیی نه‌مر)ده‌ده‌ین، تاوه‌كو نوێنه‌رمان بن له په‌رله‌مانی عێراق كه ده‌زانین به ئامانه‌ته‌وه، نوێنه‌رایه‌تیی ده‌نگه‌كانمان ده‌كه‌ن و، پارێزگاری له ته‌واوی ئه‌و ده‌سكه‌وتانه ده‌كه‌ن كه به خوێنی شه‌هیدانی كوردستان به‌رهه‌م هاتووه".
به‌دریه كه‌ریم گوتیشی: "تاكه هێزێك له ئێسته‌دا له كوردستان شك به‌رین كه هه‌وڵ ده‌دات بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و مافانه‌ی كورد كه برا و كه‌سوكارمان له پێناویدا شه‌هید بوون، ئه‌وه پارتی دیموكراتی كوردستانه، بۆیه ڕۆژی 12/5 له‌سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان ده‌نگ ده‌ده‌م به ژماره184ـی پارتی دیموكراتی كوردستان".
پیشتیوان عه‌زیز كوڕی شه‌هید و چالاكی سیاسی به‌جماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "مێژوو و ئاینده پێمانده‌ڵێت، ده‌بێت پشتیوانی له لیستی 184ـی پاتیمان بكه‌ین، ئه‌گه‌ر ئاوڕ له مێژوو بده‌ینه‌وه ئه‌وا ده‌بینین یه‌كه‌م حزب و سه‌رۆك جه‌نابی (سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی) بوو، له‌پاش ڕاپه‌ڕین داوای كرد حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ڵبژاردنێكی ئازادا په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵبژێردرێن، تاوه‌كو گه‌لی كوردستان له سێبه‌ری حكوومه‌ته‌كه ئاسووده بژین و ببین به خاوه‌نی سه‌روه‌ری".
پشتیوان عه‌زیز ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، كه خانه‌واده‌ی شه‌هیدان چۆن خوێنیان به‌خشیوه بۆ ئازادی و به‌هێزیی كوردستان، ئه‌وا ئێسته‌ش به ده‌نگه‌كانیان پۆ لیستی ژماره 184 پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌رئاستی عێراق و جیهان به به‌هێزه‌وه ده‌هێڵنه‌وه.

نه‌خشین حه‌مه‌ڕه‌شید، كه چالاكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و خوشكی شه‌هیده ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ئێمه ده‌مانه‌وێت ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ كوردستان به ده‌ست بێنین، ئه‌وه ده‌بێت ده‌نگ به لیستی 184ـی پارتی بده‌ین، چونكه تاكه حیزبه له خوله‌كانی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق داكۆكی كاری سه‌رسه‌ختی مافه ده‌ستوورییه‌كانی كوردستانیان بووه".
نه‌خشین ده‌ڵێت: "بۆئه‌وه‌ی ئه‌و قه‌واره‌ی كه به خوێنی شه‌هیدانی هه‌زارانی وه‌ك براكه‌ی من به‌رهه‌م هاتووه، پارێزراو بێت، ده‌بێت پارتی دیموكراتی كوردستان به ده‌نگه‌كانمان له هه‌ڵبژاردنه به هێز بهێڵینه‌وه، بۆیه ئه‌ركی سه‌رشانی كه‌سوكاری شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری كوردستانه، ڕۆژی 12/5 ده‌نگ به‌لیستی 184 پارتی بده‌ین، چونكه ئه‌وه ته‌نها ئه‌و حیزبه‌یه ده‌توانێت له ئێسته و له ئاینده‌ش پارێزگاریمان لێبكات، به‌ره‌و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستانیشمان به‌رێت، ئه‌و خه‌ونه گه‌وره‌ی كه ڕۆژی 25ـی ئه‌یلوولی ساڵی ڕابردوو له ڕێگه‌ی ده‌نگدانمان بۆ ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی، به ڕێبه‌رایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی بناغه‌ی پته‌ویمان داناوه".
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی






