جه‌عفه‌ر ئیمێنكی: لەم هەڵبژاردنەدا دەنگی پارتی زیاد دەبێت
__2018_04_26_h15m33s4__ER.jpg)
هەولێر-KDP.info- جه‌عفه‌ر ئیمێنكی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، پارتی پارێزگاری له ده‌نگه‌كانی خۆی ده‌كات و له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا ده‌نگی پارتی زیاد ده‌بێت و، به ته‌نیا خۆی ئه‌وه‌نده‌ی كۆی حزبه‌كانی تر كورسیی په‌رله‌مانی عێراق به‌ده‌ست ده‌هێنێت، چونكه خه‌ڵكی كوردستان به‌هێزبوونی پارتی به بەهێزبوونی خۆیان ده‌زانن و متمانه‌ی خۆیان به حزبه‌كه‌ی خۆیان ده‌ده‌ن.
جه‌عفه‌ر ئیمێنكی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی ڕاگه‌یاند: "ئێمه وه‌ك پارتی دڵنیاین پارێزگاری لە ده‌نگه‌كانی خۆمان ده‌كه‌ین و ده‌نگمان بۆ هیچ قه‌واره و لیستێكی تر ناڕوات و له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌نگه‌كانمان زیادیش ده‌كه‌ین، چونكه پارتی له هه‌موو حزبه‌كانی تر زیاتر ده‌رفه‌تی هه‌یه بۆ زیادكردنی ده‌نگه‌كانی".
ئیمێنكی گوتی: "پێشتر حزبه‌كانی ڕكابه‌رمان كاریان ده‌كرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگی پارتی بۆ خۆیان به‌رن، هه‌رچه‌نده ده‌نگێكی كه‌میان بردبێت، به‌ڵام نه‌یانتوانی به‌رده‌وام بن، هه‌وڵیشیان دا پارتی بچووك بكه‌نه‌وه، به‌ڵام بینیمان نه‌ك نه‌یانتوانی ڕێگه له گه‌شه‌ی پارتی بگرن، ئه‌وه ئێستا له ناو خۆیان تێكچوونه و شه‌ڕی خۆیان ده‌كه‌ن و ئێمه‌یان بیر چووه، ئێستاش ئێمه ده‌مانه‌وێت كۆتایی به ئیرهابی فكری له‌م سنووره بێنین، چونكه ئه‌و ئیرهابه فکریه نابێ به‌رده‌وام بێت و شایسته‌ی پایته‌ختی ڕۆشنبیریی كوردستان نییه".
ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتیشی: "پارتی له‌م هه‌ڵبژاردنەدا وه‌ك حزبی یه‌كه‌م ده‌مێنێته‌وه و به ته‌نیا كورسییه‌كانی پارتی ئه‌وه‌نده‌ی ته‌واوی كورسییه‌كانی حزبه‌كانی تری كوردستان ده‌بێت، ڕۆژی 12/5 ده‌بینین چۆن خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگ به پارته‌كه‌ی خۆیان ده‌ده‌ن، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووشدا هه‌روا بووه كه پارتی به ته‌نیا خۆی له‌گه‌ڵ كۆتاكان كه نیزیكن له پارته‌كه‌مان، 32 كورسی بووین و ته‌واوی حزبه‌كانی تر توانیویانه 30 كورسی په‌رله‌مانی عێراق به‌ده‌ست بێنن".
له‌باره‌ی ئەوەی کە ده‌نگه‌كانی پارتی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی عێراقدا چۆن ده‌بێت، جه‌عفه‌ر ئیمێنكی هێمای بۆ ئه‌وه كرد: "له سلێمانی ده‌رفه‌تی كاركردنی پارتیمان له ناو جه‌ماوه‌ردا زۆر فراوانه، به‌ڵام به دوو شێواز ده‌نگی ئێمه له‌م سنووره فه‌وتاوه، یه‌كه‌م ئه‌و ئیرهابه فکرییه‌ی له‌سه‌ر لایه‌نگرانی ئێمه هه‌یه، دووه‌م هه‌ڵه‌ی ته‌كنیكییه، بۆیه ئێستا ئێمه چاودێریی زۆرباش له‌سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان داده‌نێن و كار ده‌كه‌ین بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و ئیرهابی فکرییەی له‌سه‌ر لایه‌نگره‌كانمان هەیە و بۆ ئاشتكردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه عاجزه‌مان، كه ئه‌وه له زۆر شوێن ئه‌و گرفته‌مان هه‌یه و كار ده‌كه‌ین بۆ چاره‌كردنیان".
هه‌ورامان به بارزانی دووه‌م ناو ده‌برا، له هه‌ڵبژاردنی چوار ساڵی ڕابردوو پارتی حزبی یه‌كه‌م بوو له ناحیه‌ی بیاره كه تاكه ناحیه‌ی هه‌ورامانه له باشووری كوردستان، جه‌عفه‌ر ئیمێنكی له‌و باره‌یەوه گوتی: "ئێستاش ده‌ڵێن هه‌ورامان، بارزانی دووه‌مه، هاووڵاتیانیان ده‌نگ به پارتی و لیستی ژماره 184 و كاندیده‌كانی ده‌ده‌ن، پێگه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی زۆر باشمان هه‌یه و ده‌شمانه‌وێت ئه‌و پێگه جه‌ماوه‌رییه‌مان به به‌هێزی بهێڵینه‌وه".
ئیمێنكی گوتیشی: "ئێستاش ته‌واوی لایه‌نه عێراقییه‌كان به‌رده‌وام داوای دانوستاندن له پارتی ده‌كه‌ن، ئه‌ی بۆ نه‌هاتن له‌گه‌ڵ لایه‌نی دیكه دانوستاندن بكه‌ن، ئه‌وه هێزه عێراقییه‌كانه ده‌ڵێن هه‌ر بڕیارێك سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی له‌گه‌ڵ نه‌بێت، ئه‌و بڕیاره سه‌ركه‌وتوو نابێت. هه‌موو لایه‌ك ئعتیراف به‌وه ده‌كه‌ن پارتی خاوه‌نی هێز و بڕیاره".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا لایه‌نه‌كانی تر ده‌ڵێن پارتی له چه‌ند مانگی ڕابردوو ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كرد داوای ده‌وڵه‌تی كوردستانی كردووه چۆن ده‌بێت ئێستا به‌شداری لە هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا بكات، ئیمێنكی ئاماژه‌ی به‌وه دا: "ئێمه ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان‌مان ئه‌نجام دا، نه ئێستا و نه ئه‌و كاتیش لێی په‌شیمان نەبووین و ناشبین، شانازیشی پێوه ده‌كه‌ین، هه‌نگاوه‌كانی ڕێفراندۆم یه‌كانگیره له‌گه‌ڵ ده‌ستووری عێراق، ئه‌ی له مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراقدا باسی ڕێفراندۆم نه‌هاتووه، بۆیه هه‌ر ده‌بوو ڕۆژێك له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕێفراندۆم ئه‌نجام بدرێت، بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی كه‌ركووك و ته‌واوی ناوچه كوردستانییه‌كان و ئێمه ده‌ڕۆینه به‌غدا و لەوێ سیاسه‌ت ده‌كه‌ین له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی خۆمان".
ئیمێنكی گوتیشی: "به‌رده‌وام ده‌بین له به‌شداریكردن له چالاكییه‌كانی حزب له سنووری لقه‌كانی 12 و4 و 21 و 11 بۆ پشتیوانی له لیستی 184ی پارتیمان".
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




