٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كوردستانیان: لە پێناو خۆشگوزەرانی و داهاتوویەكی گەشتردا، دەنگ بە پارتی دەدەین

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info- كوردستانیان دەڵێن، پارتی بەرگری لە خەڵكی كوردستان و دەستكەوتەكانی دەكات و دەتوانێت دەستكەوتی زیاتریش بۆ گەلی كورد لە بەغدا بە دەست بهێنێت، بۆیە بۆ پێشكەوتن و دەستكەوتی زیاتر، دەنگ بە لیستی ژمارە 184 و كاندیدەكانی دەدەن.

مووسا حوسێن، كە هاووڵاتییەكی دانیشتووی سۆرانە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "دەنگ بە پارتی و كاندیدەكانی پارتی دەدەم، لەبەر ئەوەی هەر لە یەكەم ڕۆژی لەدایكبوونمەوە تا ئەمڕۆ، تەنیا پارتیم ناسیوە و تەنیا پارتییش بووە خزمەتی خەڵكی كوردستانی كردووە بە بێ جیاوازی، هەر پارتییشە ئێمە بەرەو دەوڵەتبوون دەبات، مادەم حزبێك لە پێناو گەلەكەی خۆی بژیت و تێبكۆشێت، ئێمەیش بۆ ئەو حزبە خۆمان دەكەینە قوربانی و دەنگی پێ دەدەین".

تەها ئینزاری هاووڵاتی، بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموكراتی كوردستان دەڵێ: "زیاتر لە سەدەیەك دەبێت پارتی خەبات دەكات و تێدەكۆشێت و بە هەزاران كەسی قارەمانی لە پێناو ڕزگاربوونی خاكی كوردستانی لە دەست داوە، ئەوەیش هەموو لە پێناو بەدیهێنانی خەونی گەلی كورد و سەربەخۆیی كوردستان بووە، پارتی بوو ئیرادە و ئوستوورەی داعشی تێك شكاند و لە پردێ و سحێلا رێگری لە حەشدی شەعبی كرد و رێی نەدا بێتە پێشەوە، لە داهاتوویشدا هەر پارتی بەرگری لە خەڵكی كوردستان و دەستكەوتەكانی دەكات و دەستكەوتی زیاتر بۆ گەلی كورد لە بەغدا بە دەست دەهێنێت، بۆیە بۆ ئاوەدانی و گەشەكردنی زیاتر، دەنگمان بۆ لیستی پارتی و كاندیدەكانیەتی، داوا لە هەموو خەڵكی كوردستانیش دەكەم دەنگ بەو لیستە بدەن".

زیبا حاجییش كە دانیشتووی سۆرانە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژەی دا: "بۆ ئارامی و ئاوەدانیی زیاتری كوردستان، دەنگمان بۆ لیستی ژمارە 184ی پارتییە، لیستی پارتیم خۆش دەوێت، تەنیا ئەو لیستە خەمخۆری میللەتی كوردە، ئەو لیستە دەتوانێت هیوا و ئاواتەكانی ئێمە بە دەست بهێنێت، پارتی رابردووی دیارە و هیچ حزب و لایەنێكی دیكەیش نیوەی پارتی خزمەتی نەكردووە، بۆیە لە پێناو خۆشگوزەرانییەكی باشتر و بەرەو ئاییندەیەكی گەشتر، دەنگ بە لیستی پارتی دەدەم".

غەفوور موسڵیحی هاونیشتمانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "وەكوو كەسوكارێكی شەهید، دەنگ بە لیستی پارتی دەدەم بۆ ئەوەی گیانی شەهیدەكانمان ئاسوودە بێت، هەروەها هەر ئەو لیستە بووە خۆی بە خەمخۆری مییللەتی كورد زانیوە، هەر پارتییش بووە پاڵپشتی لە هەموو چینوتوێژەكان بە بێ جیاوازی كردووە و ئەو حزبە بووە ئێمەی گەیاندووەتە ئەو رۆژە، بۆیە ئێستا و داهاتوویش هەر پارتی دەتوانێت ئەو ئەزموونە بهێڵێتەوە و سەركەوتنی زیاتر مسۆگەر بكات و بەرەو دەوڵەتبوونمان ببات".

زكری عادل، دەنگدەرێكی دیكەیە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕوونی كردەوە: "دەنگدان بە لیستی 184 بە زەروورەت بۆ هەموو بوارەكانی هەرێمی كوردستان دەزانین، ئارامی و سەقامگیریی ئەمڕۆی كوردستان بە نموونەیەكی جوان و پڕ لە دەستكەوتی حوكمڕانیی لیستی 184 دەزانین، دەنگدان بەو لیستە ڕەوشی ئەمڕۆی كوردستان گەشتر دەكات و زیاتر بەرەو سەقامگیری دەڕۆین، چونكە دەزانین ژێرخانی ئابووری و بووژانەوەی كوردستان و كاروانی سەقامگیری لە ژێر سایە و خەم و ئەزموونی ئەو لیستەدایە، هەروەها هەر ئەو لیستە لە بەغدا دەتوانێت بەرگری لە مافی كورد بكات و دەستكەوتی زیاتریش بۆ كوردستان بە دەست بهێنێت".

ڕابین شێروانی


 

هەواڵی پەیوەندیدار