٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حەسەن حەدۆ: باڵەكایەتی بە گوڕوتینەوە پێشوازیی لە بەرنامەی پارتی ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

 

باڵەكایەتی-KDP.info- بەرپرسی لقی 26ی گوڵان لە دەڤەری باڵەكایەتی رایگەیاند، بەرنامەی پارتی، بەرنامەیەكی گشتگیرە و بەرگریكردنە لە مافەكانی گەلی كورد و بەدەستهێنانی دەستكەوتی زیاتر بۆ كوردستان. دەشڵێ، هیچ گومانێكی تێدا نییە 100% ڕێژەی دەنگەكانی پارتی لەو سنوورە زیاد دەبن.

حەسەن حەدۆ، بەرپرسی لقی 26ی گوڵان لە دەڤەری باڵەكایەتی، بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: "پارتی دوای دیراسەكردن و چەندین كۆبوونەوە بۆ بارودۆخی ناوچەكە، توانی بەرنامەیەكی رێكوپێك دابنێت كە خۆی لە 14 خاڵدا دەبینێتەوە، ئەوەیش بۆ هەڵبژاردنی 12ی مانگی داهاتووە كە بەرنامەی پارتی، بەرنامەیەكی گشتگیرە و بەرگریكردنە لە مافی گەلی كورد و بەدەستهێنانی دەستكەوتی زیاتر بۆ كوردستان، هەر بۆیە خەڵكی كوردستان بە گەرمی پێشوازییان لە بەرنامەی پارتی كردووە و رۆژ بە رۆژیش پشتگیریی خەڵكی كوردستان بۆ بەرنامەی پارتی زیاتر دەبێت".

حەدۆ گوتیشی: "پارتی توانیویەتی زۆربەی زۆری دەستكەوتەكان بۆ كوردستان بە دەست بهێنێت و بەرگری لە خاكی كوردستان بكات، پێشمەرگەكانی پارتییش توانییان چەندین داستانی گەورە تۆمار بكەن و رێ لە دوژمن بگرن كوردستان داگیر بكەن".

بەرپرسی لقی 26ی گوڵان روونیشی كردەوە: "لە سنووری لقی 26ی گوڵان كە دەڤەری چۆمان و باڵەكایەتی لە خۆ دەگرێت، خەڵك بە گوڕوتینەوە پێشوازییان لە بەرنامەی پارتی كردووە و ئامادەكارییەكی زۆر باشیش كراوە بۆ ئەوەی لە رۆژی 12ی 5 خەڵكی ئێمە روو لە سندووقەكانی دەنگدان بكەن و دەنگ بە پارتی و كاندیدەكانی بدەن، هیچ گومانێكیشی تێدا نییە 100% ڕێژەی دەنگەكانی پارتی لەو سنوورە زیاد دەبن، لەبەر ئەوەی پارتی زۆر دەستكەوتی گەورەی بە دەست هێناون، خەڵكی ناوچەكەیش شانازی بە دەستكەوتەكانی پارتییەوە دەكەن، ئەوەیش بەرهەمی خوێنی شەهیدانە و دەتوانێت لە داهاتوودا دەستكەوتی زیاتریش بەدەست بهێنێت".

 

رابین شێروانی

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار