٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھێڵێکی ئاو لە بەنداوی مووسڵەوە بۆ دھۆک ڕادەکێشرێت

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info- بڕیارە ھێڵێکی ئاو لە بەنداوی مووسڵەوە بۆ  شاری دھۆک دابین بکرێت و بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری پارێزگای دھۆکیش دەڵێ، ئاوی دەوروبەری دھۆک بەرەو سوێربوونە و بە ڕاکێشانی ئاوی بەنداوی مووسڵ کێشەی کەمئاوی چاسەرە دەکەین.

 

ڤەگێڕ ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری پارێزگای دھۆک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ژمارەیەک بیری ئاو لە دەوروبەری دھۆک ئاوەکەیان بەرەو سوێری دەچێت و ئێستا بۆ خواردنەوە گونجاو نین، بەتایبەتی لە سنووری قەزای سێمێل و ناحیەی فایدە، لەبەر ئەوەش ماوەی ساڵێک دەبێ کێشەی کەمئاوی ڕووی لە ناوچەکە کردووە، ئێمە بە ھاوکاریی ڕێکخراوی گازی ئەڵمانی دەستمان بە پڕۆژەیەکی ئاو کردووە، بڕیارە ھێڵێکی ئاوی خواردنەوە لە بەنداوی مووسڵەوە بۆ دەوروبەری دھۆک ڕاکێشین، بە تەواوکردنی پڕۆژەکە کێشەی کەمئاوی لە سنووری دھۆک چارەسەر دەبێت."

 

ڤەگێڕ ئەحمەد ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ئێمە لە سەرەتای نەمان و کەمبوونی ئاوی ژێر زەویدان، چونکە بە ھۆی گۆڕانکارییەکانی ژینگەوە ڕێژەی ئاوی ژێر زەوی بەرەو کەمبوون و نەمانە، لەبەر ئەوەش پێویستە ھەموو ھەوڵێک بدەین ئاوی ژێر زەوی بەکار نەھێنین، بەپێچەوانەوە زیاتر سوود لە ئاوی سەر زەوی وەربگرین، ئەوەش وا دەکات کێشەی نەبوونی ئاومان نەمێنێ."

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار