٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فراکسیۆنی پارتی داوای پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info
 
 
هەولێر-KDP.info- فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە یاداشتێکدا بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان، داوای پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017 لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکە دەکات.
 
لە یاداشتەکەی فراکسیۆنی پارتی-دا هاتووە، بەپێی بڕگەی (ب) لە ماددەی 47 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، دەسەڵات دراوەتە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کە لەکاتی پشووی خوولەکانی گرێدان، لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکبهێنێت. 
 
فراکسیۆنی پارتی دەڵێت، "بەپشتبەستن بەو دەقە و بەهۆی ئەو کارەساتە گەورەیەی لە 16ی ئۆکتۆبەر و رۆژانی دواتر بەسەر کوردستاندا هات، کە بەهۆیەوە بەشێکی گەورەی خاکی کوردستان لەدەستدرا و خەڵکی سنوورەکەش رووبەڕووی تاوانی گەورە بوونەوە و ئاوارەبوون، داواتان لێدەکەین بڕیاربدەن بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر و رۆژانی دوایی ".
 
فراکسیۆنی پارتی دەڵێت، "پێشتر هەوڵیانداوە بەپێی بڕگەی 1ی ماددەی 47 لیژنەکە پێکبهێنرێت بەڵام پێکنەهێنراوە، ئێستاش پێکهێنانی ئەو لیژنەیە بووەتە "خواستی زۆر لە هێز و لایەنەکان و خەڵکی کوردستان".

هەواڵی پەیوەندیدار