٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندن، سەرەخۆشی لە خانەوادەی كەژاڵ ئیبراهیم خدر دەكات

سەرچاوە: KDP.info

 

بەڕێزان خانەوادەی خانمە شاعیری گەلەكەمان (كەژاڵ ئیبراهیم خدر)..

بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو كەژاڵ ئیبراهیم خدر-ی شاعیرمان بیست، بەو بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و كەسوكار و بنەماڵەكەتان دەكەین و خۆمان بە شەریكی خەمتان دەزانین.

بێگومان بە كۆچی دوایی ئەو خانمە شاعیرە، كەلێنێكی دیكەی دیار و بەرچاو كەوتە نێو بواری ئەدەب و رۆشنبیریی كوردی.. هیواخوازین هاوخەمیی رۆشنبیران و دڵسۆزان و هۆگرانی بەرهەم و شیعرەكانی كۆچكردوو ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووریتان و لە خەم و خەفەتتان كەم بكاتەوە.

جارێكی دیكە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان دووپات دەكەینەوە و لە خودای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.

انا لله وانا الیە راجعون

 

دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان

25/4/2018

هەواڵی پەیوەندیدار