٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گەنجانی هەڵەبجە: پارتی دەتوانێت ئەزموونی كوردستان بپارێزێت

سەرچاوە: KDP.info

 

هەڵەبجە-KDP.info- گەنجانی پارێزگای هەڵەبجە، بەڵێنی سەرخستنی لیستی 184ـی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەن و دەڵێن: "تەنیا پارتی دەتوانێت كوردستان بە بەهێزی بهێڵێتەوە و سازش لەسەر مافەكانمان ناكات، بۆیە دەنگ بە لیست و كاندیدەكانی دەدەین".

شەهێن عومەری مامۆستا، دەڵێت: "پارتی ئەو هێزەیە كە پێگەیەكی تایبەتی لە ناوەوە و دەرەوەیشدا هەیە و تەنیا ئەو حیزبەیە دەتوانێت لە ئێستا و داهاتوودا ئەزموونی كوردستان بپارێزێت و پەرەیشی پێ بدات، چونكە تاكە حیزبە توانیویەتی یەكڕیزیی ناوخۆیی بپارێزێت و گەشە بە كوردستان بدات، داوایش لە كاندیدانی پارتی دەكەم، لە دوای سەركەوتنیان بۆ پەرلەمانی عێراق، ئاوڕی زیاتر لە هەڵەبجە بدەنەوە".

 شەهێن گوتیشی: "هەڵەبجەییەكان پێیان وایە ئەوە تەنیا پارتییە دەتوانێت خزمەت بە شارەكەمان بكات، چونكە ئەگەر چاوێك بە پڕۆژەكانی شاردا بگێڕین، دەبینین پارتی چەندین پڕۆژەی بۆ شارەكەمان ئەنجام داون و، توانیویەتی خزمەت بە لاوان و قوتابیانیش بكات".

عومەر فارسیش كە لاوێكی هەڵەبجەیە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمەی لاوانی هەڵەبجە، پشتیوانیی لیستی 184ـی پارتی بۆ پەرلەمانی عێراق دەكەین و دەنگ بە كاندیدانی ئەو لیستە دەدەین ڕۆژی 12/5، چونكە دەزانین تەنیا ئەو لیستەیە دەتوانێت مافەكانی هەڵەبجەییەكان لە حكوومەتی عێراق وەربگرێتەوە و ڕێگە نەدات چارێكی دیكە كارەساتی كیمیابارانی ساڵی 1988 دووبارە ببێتەوە".

عومەر دەشڵێ: "چاومان لەوەیە فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، پڕۆژەیاسای تایبەت بە قەرەبووكردنەوەی قوربانیانی هەڵەبجە پێشكەش بكات و، بەغدا ناچار بە قەرەبووكردنەوەی هاووڵاتیانی بەركەوتووی چەكی كیمیایی بكات".

لای خۆیەوە و لەسەرهەمان پرس، ساریا بەكر گوتی: "كوڕان و كچانی هەڵەبجە، دەنگ بە پارتی دەدەن، چونكە دەزانن ئەوە تەنیا پارتییە دەتوانێت كوردستانەكەمان لە دەست دوژمنان بپارێزێت و، دەسكەوتی زیاتریشمان بۆ فەراهەم بكات".

ساریا گوتیشی: "ئەوە پارتییە توانیویەتی لە ڕابردوودا خزمەتی باش پێشكەش بە شارەكەمان بكات، لە كاتێكدا پارتی لەم پارێزگایە هیچ پۆستێكی ئیداریی بە دەستەوە نییە، بۆیە ئەگەر پارتی پۆستی ئیداریی بە دەستەوە بووایە، دڵنیاین خزمەتی زیاتری بە شارەكەمان دەكرد".

سیروان عەزیزیش كە لاوێكی تری هەڵەبجەیە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئێمە پێمان وایە تەنیا پارتی دەتوانێت مافە دەستووری و یاساییەكانی خەڵكی كوردستان بپارێزێت، بۆیە دڵنیام لەم هەڵبژاردنەی ڕۆژی 12/5ـدا، پارتی دەنگەكانی زیاد دەكەن".

سیروان ئاماژە بەوەیش دەكات: "تەنیا‌ پارتی لەسەر سەربەخۆیی و دروستكردنی دەوڵەتی كوردستان مكوڕە و خەباتی بۆ دەكات، هەروەها ڕێگەیش بە دوژمن نادات زەفەر بە كوردستانەكەمان بەرێت، بینییشمان لە خیانەتەكەی 16ـی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوودا، پارتی بوو كە قەوارەی هەرێمی كوردستانی پاراست و پیلانەكانی دوژمنی شكست پێ هێنا".

 

هێڤیار هەڵەبجەیی

هەواڵی پەیوەندیدار