٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کوردانی تاراوگە بە گەرمی بەشداری لە هەڵبژاردن دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

ئەڵمانیا -KDP.info- لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریدا لە بنکەی لالش لە شاری بێڵەفیڵدی ئەڵمانیا دووپات لەوە کرایەوە کە کوردانی تاراوگە بە دەنگێکی زۆر پەیامێکی گەورە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنێرن.

ئیوارەی دووشەممە ۲۳/٤/۲٠۱۸ لە درێژەی زنجیرە دیدارە جەماوەریەکانیدا، ھێمن ھەورامی، سەرپەرشتیاری بانگەشەی ھەڵبژاردنەكان لە ئەورووپا،  لەگەڵ جەماوەری پارتی لە تاراوگە لە كۆبوونەوەیەكی بەرفراوان لە بنکەی لالش لە شاری بێڵەفیڵدی نزیک هانۆڤەر ئامادەبوو، كە سەرجەم دەستەی ناوچەی هانۆڤەر و بەرپرس و کادری ڕیکخراوەکانی پارتی ئامادە بوون.

 

ھەورامی بە وردی لەسەر بەرنامەی پارتی بۆ هەڵبژاردنەکان و بایەخی سەرکەوتنی گەورەی پارتی و قۆناغی ئایندەی ئەم سەركەوتنەی بۆ ڕوون کردنەوە.

ھێمن ھەورامی لە درێژەی قسەكانیدا، ئەھمیەتی ئەم ھەڵبژاردنەی بۆ ئامادەبوان شی كردەوە و گوتی، گەر پارتی لە بەغدا بەھێز بێت، ئەوا مافەكانی گەلی كورد زامنتر دەبن. ھەورامی ئەوەیشی گوت، ئەم قسانە تەنیا دروشم نین. لە ڕووداوەكانی ساڵی ڕابردوودا بینیتان گەلی كورد و پارتی لە بەرانبەر ھەموو عێراقی و عێراقچییەكان وەستایەوە تا چۆكی پێ داھێنان، ئەمە ئێمەی وەھا گەرموگوڕ كردووە نەك ئەوەی كە عەوداڵی پۆست و چوونەوەمان بین بۆ بەغدا. لە كۆتاییی قسەكانیدا ھەورامی بە كادیر و لایەنگرانی پارتی ڕاگەیاند، دەبێ پەیامی دەنگەكانی تاراوگە زۆر گەورە بێت.

سەنگەر ھەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار