٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کاندیدانی پارتی لە مووسڵ: كار بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كان ده‌كه‌ین

سەرچاوە: KDP.info

 

مووسڵ-KDP.info- کاندیدانی پارتی لە پارێزگای مووسڵ دەڵێن، ئەوان کار دەکەن بۆ خۆشکردنی ژیانی ناوچەکە، کار بۆ جێبەجێکردنی ماددە دەستوورییەکان و گەڕانەوەی ئاوارەکان دەکەن، لەبەر ئەوەش خەڵک دەنگ بە پارتی دەدەن لە مووسڵ.



عەبدلعەزیز ئیبراهیم محەمەد، کاندیدی ژمارە یەک و سەرۆک‌لیستی ١٨٤ لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "حکوومەتی بەغدا زۆری ماددە دەستوورییەکان پێشێل کردووە و دەبێ ئەو ماددانە هەموویان جێبەجێ بکات و ماف و ئیتمتیازاتی پێشمەرگە دابین بکات و ڕێگە نادەین و مافی کورد بخورێت، ناوچەکانمان دەگەڕێنینەوە سەر هەرێم لەبەر ئەوەش خەڵک بروای بە پارتییە و دەنگی پێ دەدەن."



سەعد کەریم، کاندیدی ژمارە ٢ ی لیستی ١٨٤ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "یەکەم پرۆژەمان گەڕانەوەی ئاوارەکان و قەرەبووکردنەوەیان و گرەنتیی ئاسایشیان و هاوکاریکردنی قوتابیان و دامەزرانی دەرچوانی کۆلیژ و پەیمانگەکان و هاوکاریکردنی جووتیاران و ئاسانکردنەوەی کارەکانیانە."


سالم دەروێش جەدعان، کاندیدی ژمارە ٣ی لیستی ١٨٤ لە مووسڵ ڕایگەیاند: "هەموو ئامانجم ئەوەیە ئەو ڕفێنراوە ئێزدییانەی تا ئێستا لە دەست داعشدا ماون ئازاد بکرێن و ماددە دەستوورییەکان جێبەجێ بکرێن و شنگال بکەینە پارێزگایەکی سەر بە هەرێم و مووچە و بودجەی کوردستان لە بودجەی عێراقدا پەسەند بکرێت و هەموو مافەکانی پێشمەرگە بدرێت."



حسێن خدر حەسەن، کاندیدی ژمارە ٣٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "هەموو هەوڵێک دەدەین خەڵكی ناوچەکە بە تەناهییەوە بژین و بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان و ناوچە وێرانکراوەکان ئاوەدان بکەینەوە و زیان‌لێکەوتوان قەرەبوو بکەینەوە و ڕێگە نەدەین جینۆسایدێکی دیکە لە ناوچەکە دووبارە بێتەوە، لەبەر ئەوەش، خەڵك بڕوای بە لیستی ١٨٤ هەیە و دەنگی پێ دەدەن."



شاکر خدر مراد، کاندیدی ژمارە ٦٢ی پارتی لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "پاڵپشتیی لیستی ١٨٤ زیاتر هێز دەداتە ئێمە کە بە هێزێکی زیاترەوە پشتگیریی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بکەین، چونکە بەغدا چەندین ماددەی دەستووری پێشێل کردوون و کار دەکەین بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان و هەموو هەوڵێک دەدەین ژیانێکی خۆشیان بۆ دەستەبەر بکەین."



شەریف سلێمان عەلی، کاندیدی ژمارە ١٧ی لیستی ١٨٤ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "هەموو هەوڵێک دەخەینە گەڕ پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە مووسڵ دروست بکەین و خەڵك بە ئازادانە بژیت و پارتی سەنگێکی بەهێزی لە مووسڵ هەبێت و خزمەتی زیاتر بە ناوچە ئێزدینشینەکان بکەین و ناوچە ئێزدییەکان ئاوەدان بکەینەوە و دایک و خوشکانمان لە دەست چەکدارانی داعش ڕزگار بکەین."



وەیس نایف بەدەل، کاندیدی ژمارە ٦٠ی پارتی لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "کار دەکەین بۆ گەڕانەوەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەریم بۆ باوەشی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت شنگال و ناوچەکانی دیکە و هەموو هەوڵێک دەدەین پێکەوەژیانی ئایینی لە شنگال و ناوچەکە بەرقەرار بکەین و هێزە نایاساییەکان لە ناوچەکە دەربکەین و ناوچەکە ڕادەستی خەڵكی ناوچەکە بکەین و ئەوان پارێزگاری لە خۆیان بکەن و چی تر ڕێگە بە لایەنە دەرکییەکان نەدەین ناوچەکانمان بۆ بەرژەوەندیی خۆیان بەکار بێنن."



سلێمان فانۆ، کاندیدی ژمارە ٣٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان و خەڵکی شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئێستا شنگال داگیر کراوە و ئێمە بە هەموو شێوەیەک کار دەکەین شنگال لە ژێر داگیرکەری دەربهێنن و شنگال ڕادەستی شنگالییەکان بکەین، چونکە ئێستا بووەتە جێگای بەهێزکردنی نفووزی وڵاتان، ئێستا زیاتر لە ٨٠%ی خەڵکی شنگال ئاوارەن لە پارێزگای دهۆک و کار دەکەین ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆ خەڵکی شنگالی بکەین، چونکە هیچ کەسێک وەک خەڵکی شنگال ئازارایان لەم شەڕ و ناخۆشییەدا نەدیوە."



ئەلیاس مارۆ کشتارو، کاندیدی ژمارە ٥٩ی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند: "ئامانجی یەکەمی من ئەوەیە ئەو کچانەی بندەستی داعش بگەڕێنەوە و ئازادیان بکەین، ئامانجی دووەمم ئەوەیە کە دەمانەوێت لە بەغدا کورد یەکگرتوو و یەکڕیز بێت و مافە دەستوورییەکان جیبەجێ بکەین و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بەتایبەت شنگال بکەینە پارێزگایەکی سەر بە هەرێم و خەڵكی شنگال ئیدارەی خۆی بکات و هێزە نایاساییەکان لە شنگال دەربهێێنین و هەموو زیان‌لێکەتوانی دەستی داعش قەرەبوو بکەینەوە."



لازیمە یوسف حەمێ، کاندیدی ژمارە ٢٠ی پارتی لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئامانجامان قەرەبووکردنەوە و گەڕانەوەی ئاوارەکانە بۆ سەر زێدی خۆیان و برینی کەسوکاری زیان‌لێکەوتوانی دەستی داعش سووک بکەین و ئەوانەی لە دەست داعشدا ماون ئازاد بکرێن و هەموو شتێکی پێویست بەوان دابین بکەین، چونکە ئەوان زیاتر لە هەموو خەڵك ئازاریان دیوە و شنگال و ناوچەکانی دەروبەری جارێکی تر بگەڕینینەوە باوەشی هەرێم."



ته‌یمور شێخ حه‌سه‌ن، كاندیدى ژماره‌ 23ى لیستى 184 پارتى ڕایگه‌یاند: "له‌ قۆناغى یه‌كه‌م له‌ به‌رنامه‌مدایه‌ له ‌به‌غدا په‌یوه‌ندییه‌كى نوێ ده‌ست پێ بكه‌ین بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى متمانه‌ له‌ نێوان به‌غدا و هه‌رێم، له‌ قۆناغى دووه‌میش به‌ سه‌رپه‌رشتیى دوو لایه‌نى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌‌كان و سندووقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى كێشه‌ى نێوان به‌غدا و هه‌رێم چاره‌ بكه‌ین، چونكه‌ كێشه‌كان سیاسى و ئابوورین."



خالیده‌ خه‌لیل ڕه‌شۆ، كاندیدى ژماره‌ 4ى لیستى 184 پارتى گوتی: "گه‌لى كورد به‌ گشتى و كوردانى ئیزدى به‌تایبه‌ت تووشى جینۆساید بووینه،‌ كاتى ئه‌وه‌یه‌ ئەم کەیسانە له‌ دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بناسێنین، بۆیه‌ كارى بۆ ده‌كه‌م ، هه‌روه‌ها خزمه‌تكردنى خه‌ڵكى خۆمان و، دواتریش مادده‌ى 140، ناوچه‌كانمان هاتووەته‌ ته‌عریبكردن بۆیه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌و مادده‌یه‌ جێبه‌جێ بكرێت".



هه‌نا عوسمان، كاندیدی ژمارە 48ی لیستی 184ی پارتی گوتى: "له ‌به‌غدا داواكارى ڕاسته‌قینه‌ى مافى نه‌ته‌وه‌كه‌ى خۆم ده‌بم و بۆ جێبه‌جێكردنى مادده‌ى 140ى ده‌ستوورى عێراق و خه‌رجكردنى بودجەی هه‌رێمى كوردستان و داواكردنى مافى ئافره‌ت كار ده‌كه‌م ".



جاسم سه‌عدوون، كاندیدی ژمارە 50 ڕایگەیاند: "به‌رنامه‌مان خزمه‌تكردنى خه‌ڵكى خۆمان ده‌بێت له‌ هه‌رێمى كوردستان و گه‌یاندنى كێشه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان له‌ ڕێگاى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقەوە به‌ ته‌واوى جیهان و جێبه‌جێكردنى مادده‌ى 140 و پێشكه‌وتنى زانست له ‌داهاتوو ".



دونیا محه‌ممەد ڕه‌شۆ، كاندیدی ژمارە 52ی سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا، دەڵێ: "له ‌به‌غدا هه‌وڵى جێبه‌جێكردنى به‌رنامه‌ى پارتیمان ده‌ده‌ین و كار ده‌كه‌م بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ناوچه ‌كوردستانییه‌كان و مافى پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزاریش له‌ ڕێگاى پارێزگارى مووسڵ بۆ ناوچه‌كەمان، كه‌ زومماره‌ ".

 

حه‌سه‌ن حه‌جى میرزا، كاندیدی ژمارە 53، لەسەر هەمان پرس، گوتی: "به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك له ‌به‌غدا پشتیوان و به‌رگریكارى مافى میلله‌تى خۆم و ئه‌و غه‌دره‌ دەبم کە چه‌ندین ساڵه‌ له ‌كورد ده‌كرێ، ئیتر ڕێگا به‌ به‌غدا ناده‌ین و مادده‌ى 140ى ده‌ستووریش ده‌بێ جێبه‌جێ بكرێت  ".



وه‌فا عه‌بدولقه‌هاریش، كاندیدی ژمارە 54، ڕایگەیاند: "ئه‌گه‌ر بوومه‌ جێى باوه‌ڕى خه‌ڵكى خۆم له‌ به‌غدا خزمه‌تى گه‌لى خۆمان ده‌كه‌ین و هه‌وڵى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى خه‌ڵكى خۆمان ده‌ده‌ین له‌ كه‌مپه‌كان، كه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستاندان و چاكه‌یان له‌بیر ناكه‌ین  ".



سندس سالم سلێمان، كاندیدی ژمارە  55 لەو بارەیەوە گوتی: "له ‌به‌غدا ده‌مه‌وێ خزمه‌تى كورد و كوردستان به‌گشتى بكه‌م، هه‌روه‌ها له‌ ناو خه‌ڵكى خۆم ده‌بم له‌ كوردستان و كه‌مپه‌كان تا كێشه ‌و گرفته‌كانیان بگه‌یەنم، هه‌روه‌ها نووسینگه‌یه‌ك ده‌كه‌مه‌وه‌ له‌ به‌حزان و كار ده‌كه‌م بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كانمان كه‌ داعش وێرانى كردوون‌".



فیراس عه‌بدولستار كه‌ریم خان، كاندیدی ژمارە 58 هێما بۆ ئەوە دەكات: "هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى بودجه‌ى كوردستان و مووچه‌ و هاوتاكردنى خانه‌نشینانى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كانمان له‌ ڕێگاى ده‌ستووره‌وه‌ له‌گەڵ به‌غدا ده‌ده‌ین   ".




کــاروان بـــاعەدری- نەشوان بـــەرزنـــجی

 

هەواڵی پەیوەندیدار