"حه‌شدی شه‌عبی له ده‌شتی نه‌ینه‌وا هه‌ڕه‌شه لە خەڵک دەكات"
_(1)__2018_04_24_h18m52s50__HK.jpg)
مووسڵ-KDP.info- نوێنه‌رێكی مه‌سیحییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان گوتی، له ده‌شتی نه‌ینه‌وا كاندیدانی مه‌سیحی ناتوانن به ئازادانه بانگه‌شه بكه‌ن و وێنه و پۆسته‌ره‌كانیان له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییەوە لێ ده‌كرێنه‌وه.
حه‌شدی شه‌عبی له سنووری مووسڵ به‌رده‌وام پێشێلكاری دژی پێكهاته‌كان ئه‌نجام ده‌دات، به‌تایبه‌ت مه‌سیحییه‌كان و ئێستا لیستیان بۆ خۆیان دروست كردووه و هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵك ده‌كه‌ن كه پێویسته ده‌نگ به ئه‌وان بده‌ن.
وه‌حیده یاقۆ هورمز، نوێنه‌ری مه‌سیحییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "له ده‌شتی نه‌ینه‌وا حه‌شدی شه‌عبی لیستی دروست كردووه و هه‌ندێك كه‌سی بۆ خۆی كاندید كردووه و به‌رده‌وامیش وێنه و پۆسته‌ری ئه‌و لیستانه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانن لێده‌كه‌نه‌وه و ده‌یاندڕێنن و هه‌ڕه‌شه‌ش له خه‌ڵك ده‌كه‌ن پێویسته ده‌نگ به كاندیدانی ئه‌وان بده‌ن، به‌ڵام ئه‌و مه‌سیحیانه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه‌دان هیچ كێشه‌یان نییه و كاندیده‌كان به ئازادانه بۆ خۆیان بانگه‌شه ده‌كه‌ن."
وه‌حیده یاقۆ هورمز گوتیشی: "مه‌سیحییه‌كان ده‌نگ به لیستی حه‌شدی شه‌عبی ناده‌ن و ده‌نگ به‌و لیستانه ده‌ده‌ن كه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه نزیكن، چونكه ده‌زانن هه‌رێمی كوردستان ده‌رگای بۆ ئه‌وان كردووەته‌وه و پارێزگاری لێ كردوونه و حه‌شدی شه‌عبیش دژایه‌تیی ئه‌وانی كردووه، بۆیه كاندیدانی لیسته‌كانی نزێك له هه‌رێمی كوردستان سه‌ر ده‌كه‌ون و كورسیی كۆتا بۆ ئه‌وان ده‌بێت، دواتر ئه‌مه‌ش ده‌بێته به‌ڵگه‌یه‌ك كه خه‌ڵك به حه‌شدی شه‌عبی ڕازی نین."
پێش شەڕی داعش ژماره‌ی مه‌سیحییه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا 150 هه‌زار كه‌س بوو، به‌ڵام به هۆی شه‌ڕی داعشەوە هه‌موویان ئاواره بوون و دوای ڕزگاركردنی مووسڵ به‌شێكی كه‌میان گەڕاونه‌ته‌وه بۆ سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌رده‌وام كێشه‌یان بۆ دروست ده‌كات و پێشێلكاری لە دژیان ئه‌نجام ده‌دات.
بڵند ئیبراهیم




