٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەباح بەیتوڵڵا: سەركەوتنی پارتی، سەركەوتنی ئیرادەی گه‌لی كوردستانه‌

سەرچاوە: KDP.info

 

ئاكرێ-KDP.info– بەرپرسی لقی 9ی پارتی لە ئاكرێ دەڵێت، هەڵمەتێكی فراوانی بانگەشەی هەڵبژاردنیان دەست پێ كردووە و، لە سنووری ئاكرێ و بەردەڕەشیش، هاووڵاتیان دەنگیان بۆ لیستی 184ی پارتییە، چونكە دەزانن سەركەوتنی پارتی، سەركەوتنی ئیرادەی گه‌لی كوردستانه‌

بەرپرسی لقی 9ی پارتی، سەباح بەیتوڵڵا، بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتی‌ دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لەگەڵ دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن لە سنووری لقی 9، كە لە قەزای ئاكرێ و بەردەڕەش پێك دێت، بەرنامەیەكی فراوانی تایبەتمان داناوە بۆ هەر سنوورێك و هەڤاڵان و كادیران و بەرپرسانی ناوچەكانمان لە رێگای كۆڕ و سیمینار و سەردان و بەسەركردنەوە و كار و چالاكی، بەسەر میحوەرەكاندا دابەش كراون و لە سنووری هەر ناوچەیەكیش بازنە بازنە كارەكانمان دابەش كردوون، بۆ ئەوەی سەردانی ماڵ و لایەنگرانی پارتیمان بكەن و، داوایان لێ بكەن كارتی دەنگدانیان وەربگرنەوە، لەگەڵ ئەوەیشدا رۆژ لە دوای رۆژ بەرنامەی هەڵمەتی هەڵبژاردن لە سنووری لقی 9 گەرموگوڕتر دەبێت و خەڵكی تریش سەردانی ئێمە دەكات بۆ ئەوەی ببنە پشتیوانمان، بۆیە بەرنامەكانمان بەردەوامن تا رۆژی ڕاوەستانی پرۆسەكە".

بەتوڵڵا ڕاشیگەیاند: "لە سنووری ناوچەكانی ئێمە، خەڵكێكی زۆری كوردپەروەر و نیشتیمانپەروەر هەیە و، لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعشیش لە سنووری ئێمە 150 شەهید و 450 بریندار هەبوون، بۆیە خەڵكی ئێمە باش دەزانن كێیە بەرگری لە خاكی كوردستان و ئەو ئەزموونە  دەكات و، كام لایەنیش دژی سەربەخۆیی كوردستانە، لەبەر ئەوە پشتڕاستین خەڵكی ئێمە بە تایبەت لایەنگر و دڵسۆز و ئەندامان و كەسوكاری شەهیدان و پێشمەرگەكانی پارتی، لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا بەشدارن و بە تایبەت چینی گەنجان، چونكە دەزانن سەركەوتنی پارتی، سەركەوتنی ئیرادەی گه‌لی كوردستانه‌".

وەك بەرپرسی لقی 9ی پارتی گوتی: "لە سنووری لقی 9، چوار كاندیمان هەن و خەڵكی سنوورەكەمان بە گەرموگوڕییەوە پێشوازییەكی باشیان لێ دەكەن و، دەنگیان بۆ لیستی ژمارە 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان دەبێت".

پارتی دیموكراتی كوردستان، بە لیستی ژمارە 184 بەشدارە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، كە بڕیارە لە 12ی مانگی دابێ لە سەرتاسەری عێراق بەڕێوە بچێت و، لە سنووری ئاكرێ و بەردەڕەشیش پارتی 4 كاندیدی دەستنیشان كردوون.

 

نەشوان بەرزنجی

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار