نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له باڵیۆزی نوێی ئوسترالیا له عێراق كرد

هه‌ولێر-KDP.info- ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23/4/2018، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له جوان لۆند، باڵیۆزی نوێی ئوسترالیا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا جوان لۆند وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵی به یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ هه‌رێمی كوردستان و سه‌قامگیریى ئاسایش و ئارامى، ده‌ستخۆشی له پێشمه‌رگه و خه‌ڵك و حكوومه‌ت كرد بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، پاراستنی پێكهاته‌كان و پێشوازیكردن له ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر.
باڵیۆزی نوێی ئوسترالیا له عێراق خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودانى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان نیشان دا و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێك له كێشه‌كانیان، هۆكاری گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌یه بۆ ناوچه‌كه و ده‌بێته هاندانێكیش تاكو سه‌رمایه‌دارانی وڵاته‌كه‌یان له بواری جیادا وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان و عێراق بكه‌ن.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست، ئاماژه‌ی به گرینگیی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئوسترالیا و ئه‌و ده‌رفه‌ته فراوانانه‌ش كرد كه له هه‌رێمی كوردستان بۆ ئاوه‌دانه‌كردنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق هه‌یه، به‌تایبه‌تى كه سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان و یاسا گونجاوه‌كانی بۆ سه‌رمایه‌گوزاری، بۆ داهاتووی عێراق بایه‌خی زۆریان ده‌بێت.
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان تیشكى خسته هه‌ڵبژاردن و قۆناغی دوای هه‌ڵبژاردن، هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی به‌رده‌وامی هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ ڕێگری له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی توندوتیژی، هه‌نگاوه ئه‌رێنییه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و هیوای به‌ره‌وپێشچوونى زیاترى ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى خواست.




