ڕەوەندی کورد بۆ پاڵپشتیی لیستی ١٨٤ کۆ بوونەوە

ئەورووپا-KDP.info- ئەمڕۆ هێمن هەورامی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دیساوای ئەڵمانیا لەگەڵ هەوادارنی پارتی کۆ بووەوە بە مەبەستی پاڵپشتیکردن لە لیستی ١٨٤.
له میانى به‌ڕێوه‌چوونى كۆبوونه‌وه‌كانى هێمن هه‌ورامى، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌گه‌ڵ ڕه‌وه‌ندى كورد و ئه‌ندام و لایه‌نگرانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له ئه‌وروپا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له شارى دیساواى ئه‌ڵمانیا كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌واداران و ئه‌ندامانى پارتى و ڕه‌وه‌ندى كورد له‌و شاره ئه‌نجام دا، به سه‌رپه‌رشتیى ڕێكخراو و ناوچه‌كانى پارتى له ئه‌ڵمانیا.
هێمن هه‌ورامى له كۆبوونه‌وەکەدا بۆ ئاماده‌بوان پرسى به‌شداریى ڕه‌وه‌ندى كورد و ئه‌ندام و لایه‌نگرانى پارتى و به‌شدارییان بۆهه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانی عێراق له ڕۆژى هه‌ڵبژاردن ڕوون كرده‌وه و به پێویستى زانى سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵان به‌شدار بن له‌م پرۆسه‌یه‌دا و له ده‌نگدانیان به كاندیدانى لیستى 184ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، له پێناو مانه‌وه‌ى كوردستان به به‌هێزى و یه‌كگرتوویى و پارێزراوى، پێویسته كوردستانیان ده‌نگ به پارتى بده‌ن، ئه‌و پارته پارێزگارى له خاك و سه‌روه‌رییه‌كانى كوردستان ده‌كات .
كۆبوونه‌وه‌كانى هێمن هه‌ورامى، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له شاره‌كانى ئه‌وروپا درێژه‌ى ده‌بێت له ڕۆژانى داهاتوودا به مه‌به‌ستى ڕوونكردنه‌وه‌ى زیاتر له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و به‌شداریی كوردستانیان لهمههڵبژاردنهدا و ده‌نگدان به كاندیدانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به لیستی ژماره 184.
سەنگەر هەورامی




