ئه‌مریكا كۆمه‌ڵگایه‌كی گه‌وره بۆ كونسوڵخانه‌كه‌ی له هه‌ولێر درووست ده‌كات

هەولێر-KDP.info- حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پارچه زه‌وییه‌ك بۆ باڵه‌خانه‌ی نوێی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر دیاری ده‌كات و ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له رێوڕه‌سمێكدا كه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق ئاماده‌ی بوون، له‌باره‌ی بایه‌خی پرۆژه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستان قسه‌یان كرد.
سه‌ره‌تا دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق گووتی: "ئه‌مریكا پابه‌نده به پاڵپشتیكردنی خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه و درووستكردنی كۆمه‌ڵگایه‌ك بۆ باڵیۆزخانه‌كه‌ی له هه‌ولێر نیشانه‌ی ئه‌و پاڵپشتییه‌یه و واشنتن پاڵپشتی هه‌رێمی كوردستانێكی به‌ھێز ده‌كات".
هه‌روه‌ها گووتی: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پیاوان و ژنانی خاوه‌نكاری كورد بۆ پرۆژه‌ی باشتر كار بكات".
دواتر نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له گوتارێكدا رایگه‌یاند: "ده‌ستخۆشی له‌و ده‌ستپێشخه‌رییه ده‌كه‌م بۆ بونیاتنانی كۆمه‌ڵگای كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر، نیشانه‌ی باوه‌ڕ و پشتیوانی واشنتنه له‌هه‌رێمی كوردستان و پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم".
هه‌روه‌ها گووتی: "په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و هه‌رێم تازه نیین و له راپه‌ڕینی ساڵی 1991 ئه‌مریكا له ریزی پێشه‌وه‌ی بڕیاری درووستكردنی ناوچه‌ی ئارام بوو. له قۆناغی رووخاندنی رژێمی به‌عس و شه‌ڕی داعش‌یش ئه‌مریكا په‌یوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه و ئه‌مڕۆش له قۆناغی سه‌قامگیریدا باڵه‌خانه‌ی كۆمه‌ڵگای كونسوڵخانه‌كه‌یان له هه‌ولێر درووست ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی بایه‌خ و به‌ره‌و پێشچوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌یه".
نێچیرڤان بارزانی ئه‌وه‌یشی گووت: "گه‌ل و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوبه‌شییان له‌گه‌ڵ گه‌لانی پێشكه‌وتووی جیهان له هه‌موو بواره‌كانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ و كرانه‌و هه‌موو ئه‌و بوارانه هه‌یه كه جیهانی پێشكه‌وتووی له‌سه‌ر بونیادنراوه. پێشمه‌رگه‌یش هاوشانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ پاراستنی ئه‌و به‌هایانه دژی داعش و تیرۆر جه‌نگاون".
هه‌روه‌ها سوپاسی به‌رپرسانی باڵیۆزخانه و كونسوڵه‌كانی پێشوو و ئێستای ئه‌مریكای له عێراق و هه‌ولێر كرد كه رۆڵی گرنگیان له پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه و گووتی: "چاویشمان له هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی باشتره و داواكارین وڵاتانی جیهانیش هاوشێوه‌ی ئه‌مریكا بایه‌خ به پێشخستنی ئاستی نوێنه‌رایه‌تییه‌كانیان بده‌ن".
خێڵان به‌ختیار




