٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عومەر ئۆرەیی: به‌رنامه‌ی پارتی مافەكانی گەلی كوردستانه‌ و روون و ئاشكرایە

سەرچاوە: KDP.info

 

ئامێدی-KDP.info- بەرپرسی لقی 18ی پارتی لە ئامێدی ڕایگەیاند، پارتی بۆ ئەوە دەچێتەوە بەغدا، تا ئەو بەرنامەیەی دایناوە، جێبەجێی بكات، خەڵكی ئامێدییش بە گوڕوتینەوە چاوەڕوانی رۆژی هەڵبژاردن دەكەن، بۆ ئەوەی دەنگ بە پارتی و كاندیدەكانی بدەن، هەر بۆیە رێژەی دەنگەكانی پارتی زیاد دەبن.

عومەر ئۆرەیی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "وەكوو لقی 18 خۆمان بە شێوەیەكی زۆر باش بۆ هەڵبژاردن ئامادە كردووە و رۆژانە كاری خۆمان دەكەین، كادیرەكانی ئێمەیش بەسەر بازنە و هەموو ناوچەكاندا دابەش بوونە و خەڵكی ناوچەكەیش بە گوڕوتینەوە چاوەڕوانی رۆژی هەڵبژاردن دەكەن، بۆ ئەوەی دەنگ بە پارتی و كاندیدەكانی بدەن".

ئۆرەیی، گوتیشی: "بە بڕوای ئێمە ئەو هەڵبژاردنە لە هەموو هەڵبژاردنەكانی دیكە گرینگیی زیاترە بۆ كورد، بۆیە لە رۆژی هەڵبژاردندا بۆ هەموو ئەو لایەنانە روون دەبێتەوە كە پارتی كێیە و رێژەی دەنگەكانی پارتی زیاتر دەبن، بە تایبەتی لە سنووری لقی 18".

بەرپرسی لقی 18ی پارتی لە سنووری شارۆچكەی ئامێدی، ئاماژەیشی دا: "پەیامی پارتی روون و ئاشكرایە، بەرنامەیەكی ڕێكوپێكی داناوە و ئێمە بۆ ئەوە دەچینەوە بەغدا، تا ئەو بەرنامەیەی كە دامانناوە، جێبەجێی بكەین، لە بەغدا شەڕی مافەكانی كورد دەكەین و هەروەها شەڕ بۆ دەستكەوتی زیاتر دەكەین، بێگومان هەموو مافەكانی گەلی كوردیش لە بەرنامەكەی پارتیدا جێیان بۆ كراوەتەوە".

 

ڕابین شێروانی

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار