دوو ملیار دینار بۆ مووچەی پاسەوانان زیاد کرا

هه‌ولێر-KDP.info- به فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیران نێچیرڤان بارزانی، بڕیاری زیادكردنی مانگانە بڕی دوو ملیار دینار بۆ وەزارەتی ناوخۆ درا، كه بۆ باشکردن و دەستکاریکردنی بڕی پاشەکەوتی مووچەی پاسەوانانه.
له ماوه‌ی رابردوودا، فراکسیۆنی پارتی بۆ پێداچوونه‌وه به مووچه‌ی یه‌که‌ی پاسه‌وانی، داواكاریی پێشكه‌ش به سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم كرد و به وردی و جیددی له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان له وه‌زارتی ناوخۆ و دارایی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌وڵدا بوون.
به‌گوێره‌ی ئه‌و راگه‌یێندراوه‌ش كه فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان به‌و بۆنه‌یه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پێزانینی بۆ فه‌رمانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران و به‌رپرسانی وه‌زارتی ناوخۆ و دارایی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه هه‌یه و ئه‌و به‌ده‌نگه‌وه‌چوونه به‌رز ده‌نرخێنن.
نه‌شوان به‌رزنجى




