ئه‌ڵمانیا، هاوكارییه سه‌ربازی و مرۆییه‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- له دیداریدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری هاوكاریی ئابووری و بووژانه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا قاره‌مانەتیی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستانی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و پاراستنی ته‌واوی پێكهاته‌كان له تیرۆر و هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا و وڵاتانی جیهان و ده‌وروبه‌ر به‌رز نرخاند، هاوكارییه سه‌ربازی و مرۆییه‌كانی وڵاته‌كه‌یشی بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 22/4/2018، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له د. گێرد موله‌ر وه‌زیری هاوكاریی ئابووری و بووژانه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه له ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری ئه‌ڵمانیا پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا د. گێرد موله‌ر قاره‌مانیەتیی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستانی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و پاراستنی ته‌واوی پێكهاته‌كان له تیرۆر و هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا و وڵاتانی جیهان و ده‌وروبه‌ر به‌رز نرخاند، هاوكارییه سه‌ربازی و مرۆییه‌كانی وڵاته‌كه‌یشی بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه.
وه‌زیری هاوكاریی ئابووری و بووژانه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد، كه ئه‌ڵمانیا بایه‌خی زۆر به په‌یوه‌ندییه دێرینه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و، خوازیاره په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو ئاسته‌كان زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه ببات به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی ئابووری و بازرگانیدا.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و هاوكارییه سه‌ربازی و مرۆییه‌كانی ئه‌ڵمانیای بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد و جه‌ختی كرده‌وه، كه په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان، له كاره له‌پێشینه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه.
دواتر پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌كردنی به‌شێك له‌و كێشانه‌ی له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه و بارودۆخی ناوچه‌كه به گشتی و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له عێراق خسته ڕوو.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆكوه‌زیران ئاماژه‌ی دا، كه له هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌رفه‌تی باش بۆ سه‌رمایه‌گوزاری هه‌یه و له‌مباره‌یه‌وه هه‌موو ئاسانكاری و هاوكارییه‌كی بۆ هاتنی كۆمپانیا بیانییه‌كان نیشان دا، به‌ڵام چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن وڵاتانی ئه‌ورووپا به‌تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا هاوكار بن بۆ چاره‌كردنی به‌شێك له‌و كێشانه‌ی ڕووبه‌ڕووی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی ئیداری و پێشكه‌شكردنی هاوكاریی ته‌كنیكی.
باسكردنی ڕه‌وشی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و به‌تایبه‌تی ئاواره ئێزدی و كرستیانه‌كان كه ڕووبه‌ڕووی نه‌هامه‌تی زۆر بوونه‌ته‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو و له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانی سوپاسی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیای كرد كه بایه‌خ به به‌شیك له كه‌یسی ئه‌و ئاوارانه داوه و چاره‌ی كردوون.




