كرمانج عه‌بدوڵڵا: عه‌ره‌بەکانیش ده‌نگ به لیستی 184دەدەن

مه‌خموور-KDP.info- به‌رپرسی لقی پارتی دیموكراتی كوردستان له مه‌خموور گوتی، ئه‌مجاره له سنووری مه‌خموور ده‌نگی پارتی دیموكراتی كوردستان زیاد دەكات، چونكه هێنده‌ی ده‌نگی كورد عه‌ره‌بیش ده‌نگ بۆ لیستی 184ی پارتی ده‌ده‌ن، بۆیه له ڕێگه‌ی سندووقه‌كانی ده‌نگدانەوە خه‌ڵك له مه‌خموور وه‌ڵامی داگیركاریی حكوومه‌تی عێراق ده‌داته‌وه و پشتگیری له قوربانیدانی پێشمه‌رگه و خوێنی شه‌هیدان ده‌كه‌ن و ده‌نگ به لیستی پارتی ده‌ده‌ن.
لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان ژماره 184 له ژێر دروشمی ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ كوردستان ده‌ستی به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كردووه، له سنووری پارێزگای موسڵیش پارتی 62 كاندیدی هه‌یه و له سنووری لقی مه‌خموور كه سه‌ر به مووسڵه چوار كاندیدی هه‌یه.
به‌رپرسی لقی پارتی دیموكراتی كوردستان له مه‌خموور، كرمانج عه‌بدوڵڵا، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له سنووری مه‌خموور ئه‌وه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی هه‌رێمه به ئازادانه بانگه‌شه ده‌كرێت و به‌رده‌وامین و بۆ مه‌خموور و قه‌راجیش هه‌ردوو لیژنه‌ی ناوچه‌ی ئه‌و دووشوێنه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سنووری خۆیان و به‌رده‌وامن له بانگه‌شه‌كردن و سه‌ردانی خه‌ڵكی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌موو توانایه‌كه‌وه به‌شداری له ده‌نگدان بكه‌ن و ببێته وه‌ڵامێكی توندی ئه‌و داگیركارییه‌ی حكوومه‌تی عێراق كردوویه‌تی، هه‌رچه‌نده ئازادییه‌كان وه‌كو پێویست نییه.
كرمانج عه‌بدوڵڵا گوتی: "ئێمه له چوارچێوه‌ی پارێزگای مووسڵ له سنووری لقی پارتی له مووسڵ چوار كاندیدمان هه‌یه و بانگه‌شه بۆ خۆیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌كو پێویست ئازاد نین، چونكه مه‌خموور به‌سه‌ربازی كراوه و باره‌گاكانی ئێمه و خانووی هه‌ڤاڵانی ئێمه داگیر كراون، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش خه‌ڵكێكی زۆر پێشوازی له لیستی پارتی ده‌كه‌ن و ئێمه‌ش له بانگه‌شه‌كردن به‌رده‌وامین."
كرمانج عه‌بدوڵڵا ڕوونیشی كرده‌وه: "خه‌ڵك ده‌زانێت قوربانیی پێشمه‌رگه و هه‌ڵوێسته‌كانی پارتی دیار بوونه له ڕابردوودا، بۆیه ئه‌وانیش ئه‌مه‌یان له‌به‌رچاوه و ده‌نگ به لیستی پارتی ده‌ده‌ن و ئێمه تاوه‌كو به سه‌ربه‌رزی و به ڕێككه‌وتن نه‌بێت ناگه‌ڕێینه‌وه بۆ مه‌خموور به شێوه‌ی فه‌رمی."
له‌باره‌ی ڕۆڵی پێكهاته‌كانی دیكه‌وە گوتی: "نه‌ك ته‌نیا كورد ده‌نگ به لیستی پارتی ده‌دات، به‌ڵكو هێنده‌ی كورد عه‌ره‌بیش هه‌وادارمان هه‌یه و ده‌نگ به لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ده‌ن، بۆیه پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌م جاره ده‌نگه‌كانی پارتی زیاد بكات و هاووڵاتیان له ڕێگه‌ی سندووقی ده‌نگدانه‌وه وه‌ڵامی داگیركاریی حكوومه‌تی عێراق بده‌نه‌وه، كه مه‌خموور كوردستانییه و پێشمه‌رگه له شه‌ڕی داعش قوربانیی زۆری له پێناو خه‌ڵكی مه‌خموور داوه."
بڵند ئیبراهیم




