هاووڵاتیان: پارتی راستگۆیانە شەڕی مافەکانمان دەکات، دەنگی پێ دەدەین

هەولێر-KDP.info- هاووڵاتیانی شاری هەولێر متمانەیان بە لیست و کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان هەیە، وەکخۆیان دەڵێن، تەنیا پارتییە کە بەوپەڕی راستگۆییەوە شەڕی مافەکانیان لە بەغدا دەکات.
رۆژی ١٢ـی٥ـی مانگی دابێ، وادەی دەنگدانی هاووڵاتیانە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، کە تێیدا چەندین لیست و هاوپەیمانی لە کێبڕکێی بردنەوەی زۆرترین کورسیدان، لە هەرێمی کوردستانیش بە هەمان شێوە، هاووڵاتیانی شاری هەولێریش دەڵێن "دەنگمان بۆ لیستی ١٨٤ی پارتی دیموکراتی کوردستانە."
موختار ڕەزا، هاووڵاتییەکی دانیشتووی شاری هەولێرە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، دەڵێت: "هۆکاری دەنگدانم بە لیستی پارتی، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، تەنیا پارتی بە پارێزەری هەرێمی کوردستان و بەرگریکاری راستەقینەی شکۆی میللەت دەزانم."
ئەو هاووڵاتییە هێما بۆ ئەوە دەکات، کەوا پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەموو سەردەم و قۆناغێکدا بووەتە بەربەست لەبەردەم داگیرکەرانی هەرێمدا، گوتیشی: "جیا لەوەی پارتی لە ناو ئەنجوومەنی نوێنەراندا سەرسەختانە بەرگری لە مافەکانی کورد کردووە، لە رووی سەربازییشەوە، هەر پارتی بوو، سنووری بۆ داگیرکەرانی کوردستان لە دوای خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر دانا".
پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەرنامەی کاری خۆیدا بۆ ئەم هەڵبژاردنە جەخت دەکاتەوە لەوەی، کە پارتی هەمیشە مافی خهڵكی کوردستانی لە پێش هەموو شتێکەوە داناوە. هەروەها ڕایدەگەیێنێ کە خهبات دهكهن پێگەی کورد و كوردستان لە عێراق و دەرەوە بههێز بێت. ههروهها لەگەڵ پارتەکانی دیکەی عێراقدا کار دەکات کە هەمان تێڕوانینیان لەسەر عێراقی فیدراڵ هەیە و باوەڕیان بە پێكهوهژیان و فرەڕەنگییە.
پارتی جەخت دەکاتەوە، کە بهردهوام دهبێت له تێكۆشان و دیالۆگی جیددی لهگهڵ ههموو لایهك بۆ تێگهیشتن له مافی چارهنووسی گهلی كوردستان به شێوازی ئاشتیانه و بۆ بهدیهێنانی پێكهوهژیان و سهقامگیری و مسۆگهركردنی ئهو مافه رهوایه بۆ گهلی كوردستان.
شەهلا عەزیزیش دووپاتی دەکاتەوە، کەوا دەنگی بۆ پارتی دەبێت، وەکخۆی دەڵێ "لەوەتەی مافی دەنگدانم هەبووە، بە شانازییەوە چوومەتە سەر سندووقی دەنگدان و دەنگم بە پارتی داوە"،
ئەو ئافرەتە هۆکاری هەڵبژاردنی پارتی لە نێو حزب و قەوارەکانی تری بۆ ئەوە گەڕاندەوە، ئامانجی پارتی بە دەستهێنانی مافەکانی ئەم گەلەیە کەوا چەندین ساڵە، لە لایەن حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراقدا دەچەوسێندرێتەوە، هەر ئەویشە شەڕی راستەقینە لە پێناوماندا دەکات.
عومەر عەبدوڵڵا کە هاووڵاتییەکی دیکەی دانیشتووی هەولێرە، هۆکاری دەنگدانی بە لیستی ١٨٤ی پارتی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران، بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە، کەوا تەنیا پارتی بە شایستە دەزانێت، دەنگی خۆی بداتێ و دەشڵێ: "چەند ساڵە تەنیا پارتییە شەڕی ڕاستەقینە بۆ جێبەجێکردنی دەستوور و مافە زەوتکراوەکانی کورد لە بەغدا دەکات".
عەبدوڵڵا لە بەردەوامی لێدوانەکەیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، گوتیشی: "شەری مافەکانی پێشمەرگە، ماددە دەستوورییەکان و هەوڵدان بۆ گێڕانەوەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، تەنیا پارتی کردوویەتی".
خێلان بەختیار




