كوردانی تاراوگە، لای وڵاتانی رۆژئاوا سیاسەتی پارتی پەسەندە بۆیه دهنگی پێدهدهین

ئەورووپا-KDP.info- كوردانی تاراوگە دهڵێن، پشتگیریی لیستی ١٨٤ی پارتی دەكەین، بۆ ئەوەی بۆ دونیای بسەلمێنن كە كوردستان بەهێزە، چونكە بەهێزبوونی پارتی، واتا بەهێزبوونی كوردستان لە ناوخۆ و دەرەوەیشدا.
شیخ زێدۆ باعەدری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئێمە هەمیشە پشتگیریی پارتیمان كردووە و ئێستایش ئەو پشتگیرییە دووپات دەكەینەوە، چونكە بەهێزبوونی پارتی، واتا بەهێزبوونی پێگەی كوردستان، بێگومان لای وڵاتانی رۆژئاوایش، سیاسەتی پارتی پەسەندە".
باعەدری راشیگەیاند: "بۆیە پشتگیریی ئەو لیستە دەكەین، چونكە سەرۆك بارزانی هەمیشە لە سەنگەری پێشەوەی بەرگریكردن لە كوردستان بووە و خاوەنی داستانی پردێ و سحێلان، پشتیوانی پارتی دەكەین چونكە پێشڕەو بوو لە لەناوبردنی گەورەترین رێكخراوی تیرۆریستی كە ئەویش داعش بوو، هەروەها پشتگیریكردنی پارتی، واتا گەرەنتیكردن و پاراستنی مافی كەمینە ئایینی و نەتەوەییەكان".
هاوكات، حەسەن رەشید قەوال، كە هاووڵاتییەكی دیكەی نیشتەجێی ئەڵمانیایە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئێمە لە تاراوگە، پشتیوانیی خۆمان بۆ لیستی ١٨٤ی پارتی دووپات دەكەینەوە، چونكە دەزانین بەهێزبوونی پارتی، پێگەی كوردستان لە دونیادا بەهێزتر دەكات و، دەتوانێت زیاتر مافەكانی كورد مسۆگەر بكات".
قەوال دەشڵێ، پشتگیریكردنی پارتی، بەهێزبوونی پێگەی سیاسییە لە بەغدا و، ئەم لیستەیش كار بۆ بەدەستهێنانی ماف و دەستكەوتەكانی كورد و جێبەجێكردنی ماددە دەستوورییەكان دەكات.
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاندووە، ئەوان ٢٠ بنكە و نووسینگەی دەنگدان لە دەرەوەی وەڵات دەكەنەوە بە مەبەستی پشكداریكردنی دەنگدەران لە هەڵبژاردنەكاندا.
كــاروان بـــاعەدری




