مەكتەبی سیاسی، سەرەخۆشی لە مامەند عەباس ئاغا و حاجی سەلیم حاجی ئەحمەد دەكات
__2018_02_14_h17m20s39__HK.jpg)
برای بەڕێز مامەند عەباس ئاغا ئاكۆیی..
بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی (زوڵەیخا میر حەمەدئەمین دەرگەڵەیی)ـی دایكی بەڕێزتانمان پێ گەییشت.
لەم بۆنە خەمناكەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكارتان و تەواوی خزمانی ئاكۆیی دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواكارین دواناخۆشیی خانەوادەكەتان بێت و سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
انا لله و انا الە راجعون
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
هەڤاڵی بەڕێز حاجی سەلیم حاجی ئەحمەد..
بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی (سەوزە عەبدولقادر)ـی هاوژینی بەڕێزتانمان پێ گەییشت.
لەم بۆنە خەمناكەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و تەواوی خزم و كەسوكارتان دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواكارین دواناخۆشیی خانەوادەكەتان بێت و سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
انا لله و انا الە راجعون
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان




