لە سنووری دیالە حەشد هەڕەشە لە خەڵک دەکات دەنگ بە کاندیدی پارتی نەدەن
__2018_04_20_h16m46s53__HK.jpg)
قه‌ره‌ته‌په-KDP.info- به‌رپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له سنووری پارێزگای دیاله ده‌ڵێ، حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵكی ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ده‌نگ به كاندیدانی ئه‌وان نه‌ده‌ن تۆمه‌تی تیرۆریان بۆ دروست ده‌كه‌ن و ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن و جگه له‌وه‌ش رۆژانه سه‌رانه له خه‌ڵكی وه‌رده‌گرن كه جاری وا هه‌یه له هه‌ر ئۆتۆمبیڵێك 100دۆلار وه‌رده‌گرن.
حه‌شدی شه‌عبی له سنووری پارێزگای دیاله به‌رده‌وام پێشێلكاری به‌رانبه‌ر به خه‌ڵكی ناوچه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و تا ئێستاش چه‌ندین پێشێلكاریان ئه‌نجام و خه‌ڵكی ده‌ستگیرده‌كه‌ن و ده‌ڕفێنن و ده‌یانكوژن و‌ئێستا هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵكی ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ده‌نگ به كاندیدانی ئه‌وان نه‌ده‌ن تۆمەتیان دەدەنە پاڵ و بە تیرۆریست هەژماریان دەکەن و ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن، پارتی دیموكراتی كوردستانیش له‌و سنووره به لیستی ژماره184له‌ژێر دروشمی ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ كوردستان ده‌ستی به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كردووه و له سنووری دیاله‌ش لیستی پارتی 16كاندیدی هه‌یه.
به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له قه‌ره‌ته‌په، كه‌مال ئیبراهیم به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ره‌زامه‌ندی وه‌رگرتووه له دیاڵه كه بچن باره‌گای خۆیان له قه‌ره‌ته‌په بكه‌نه‌وه، دواتر حه‌سه‌ن عادل كه به‌رپرسی عه‌ئایب ئه‌هلوحه‌قه له قه‌ره‌ته‌په چووته سه‌ر به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌وجنێویان پێیداوه و پێیان وتووه كه تۆ ده‌ته‌وێ باره‌گای حیزبه كوردییه‌كان له‌شاره‌كه بكرێته‌وه و ئه‌ویش پێی وتوونه كه ده‌ستوور رێگه‌ی پێی داوه و ئه‌مانه مۆڵه‌تیان هه‌یه، بۆیه به‌ڕێوبه‌ری ناحیه سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركردووه و ئێستا كێشه كه‌وتووەته نێوان حه‌شدی شه‌عبی و به‌ڕێوبه‌ری ناحیه و رێگه ناده‌ن باره‌گای كوردی له قه‌ره‌ته‌په بكرێته‌وه.
كه‌مال ئیبراهیم گوتیشی، جگه له‌وه‌ش حه‌شدی شه‌عبی ماوه‌یه‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ی قه‌ره‌ته‌په چه‌ند بازگه‌یان داناوه هه‌ر ئۆتۆمبیڵێك له‌قه‌ره‌ته‌په بچێته ده‌ره‌وه یاخو به‌پێچه‌وانه‌وه بێته نێو قه‌ره‌ته‌په سه‌رانه‌یان لێ وه‌رده‌گرن كه جاری وا هه‌یه تا 100دۆلار له یه‌ك ئۆتۆمبێل وه‌رده‌گرن.
به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له قه‌ره‌ته‌په ڕوونیشی كرده‌وه، چه‌ند كه‌سێك له‌حه‌شدی شه‌عبی خۆیان كاندید كردووه و له ئێستادا چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌چنه سه‌ر ماڵی شێخ و كه‌سایه‌تیه‌كان عه‌ره‌بی سوونه و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كه‌ن پێویسته ده‌نگ بده‌نه كاندیدانی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌گه‌ر نا ئێمه خوێنمان رشتووه تۆمه‌تیان بۆ دروستده‌كه‌ن و ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن كه پاڵپشتی له‌تیرۆر ده‌كه‌ن، بۆیه خه‌ڵك تووشی ترس و دڵه راوكێیه‌كی زۆر بوونه، بۆیه هه‌ر له‌ئێستاوه ده‌ستیان كردووه به‌كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ بۆ خۆیان.
لای خۆشیه‌وه كاندیدی ژماره 10 له‌لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌دیاله، ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، به‌رنامه‌مان ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر خه‌ڵك متمانه به ئێمه بكات، چونكه له‌پردێ وسحێلا به‌رگریمان له خاكی كوردستان كرد و رێگریمان له‌حه‌شدی شه‌عبی كرد بێنه نێو خاكی كوردستان و كوردستان داگیر بكه‌ن، ئه‌مجاره سه‌نگه‌ر ده‌به‌ینه په‌رله‌مانی عێراق و له‌وێ به‌رگری له مافه‌كانی گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین و ماده ده‌ستوورییه‌كانی له به‌رژوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكرێن و پێویسته دوو كورد و عه‌ره‌ب وه‌ك یه‌ك له‌ژێر چه‌تری عێراق بژین بێ جیاوازی ئه‌گه‌ر نا ئێمه وه‌ك 25/9ی ساڵی رابردووچۆن ریفراندۆممان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئه‌نجامدا له به‌غداوه ئه‌مجار بڕیاری جیابوونه‌وه ده‌ده‌ین.
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د گوتیشی، له‌ئێستادا حه‌شدی شه‌عبی له قه‌ره‌ته‌په و جه‌له‌ولا و سه‌عدیه و مه‌نده‌لی هه‌ڕه‌شه له‌خه‌ڵكی ده‌كه‌ن ده‌نگ به كاندیدانی ئه‌وان بدات و تایبه‌ت ده‌نگ نه‌ده‌نه لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، چونكه ترسێكی زۆر گه‌وره‌یان له پارتی هه‌یه،چونكه ده‌زانن هه‌موو ئامانجه‌كانیان نه‌ته‌وه‌یین، گه‌ر یه‌ك نوێنه‌ری پارتی له‌و سنوره بچێته به‌غدا كاریگه‌ری یه‌كجار زۆری ده‌بێت بۆ سه‌ر مافه‌كانی گه‌لی كورد له‌ناوچه‌كه، هه‌ر بۆیه‌ش خه‌ڵكی متمانه به‌كاندیدانی پارتی ده‌ده‌ن.
بڵند ئیبراهیم




