٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کاندیدێکی پارتی: بەهەموو هێزێکمانەوە کار بۆ گەڕانەوەی ناوچە داگیرکراوەکان دەکەین

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  ناوچە داگیرکراوەکانی کوردستان لەلایەن کاندیدانی پارتی زۆر بە جیددی وەک پاکجێکی دەستووری لێی دەڕواندرێ تا کاری لەسەر بکەن، کاندیدێکی پارتی دەڵێ، کاری تەواو دەکەین بۆ گەڕانەوەی ناوچە داگیرکراوەکان بۆ سەرهەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠.

موسا مستەفا، کاندیدی ژمارەی ١٠ لە لستی ١٨٤ی پارتی پارێزگاری نەینەوا  بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "ئێمە وەک پارتی پێمانوایە پێویستە ناوچە کێشەلەسەرکانی سنووری مادەی ١٤٠ی دەستووری ھەمیشەیی عێراق بە ھەماھەنگی ئیدارەیان بکرێت و ئیدارەی تاک لایەن رەتدەکەینەوە، چونکە ئەو ناوچانە مولکی ھیچ پێکھاتەیەکی دیاریکراونییە، بەلکوو کوردو عەرەب و کریستیان و تورکومان تێدانە و ھی ھەمووانە، ھەموو ھەوڵێک دەدەین و پێشتر پارتی داویەتی بۆ رامالینی ناوچەی دەشتی نەینەوا لە حەشد و ھێزەکانی عێراق، لەبەرامبەردا ھێزی پێشمەرگە و پۆلیسی فیدڕاڵ ئەرکی پاراستنی ناوچەکە بگرنە ئەستو، تا خەڵکی رەسەنی ناوچەکە بتوانن بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان.
لای خۆشیەوە دژوار  فایەق، شرۆڤەکاری سیاسی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "پرسی ناوچەکانی سنووری مادەی ١٤٠ یەکێکە لە پرسە گرینگەکان و نابێت کورد دەستبەرداری کوردستانیەتی ئەو ناوچەنەبێت، چونکە بەپێی ھەموو بەڵگە و دیکۆمێنتەکان خاکی کوردستانن و لەلایەن رژێمە یەک لەدوا یەکەکانی عێراقەوە داگیرکراون و بە قۆناغی جیاوازدا تێپەڕیون و تەعریبکراون،  بەڵام تا کێشەی زیاتر دروست نەبێت و یاسا رۆڵی ھەبێت لەدوای پڕۆسەی ئازادی عێراق کورد رازیبو  دەستوور حەکەم بێت، کەچی سەرانی بەغدا دەستووریان پێشێلکردوو ئامادەنەبوون وەک خۆی جێبەجێ بکرێت.

کاندیدەکەی پارتیش لە سنووری نەینەوا دەڵێ، "ناوچەکانی دەشتی نەینەوا دەبێت بە گوێرەی مادەکانی دەستوور یەکلا بکرێنەوە، ھەتا ئەو کاتەی رەوشەکە ئاسایی دەکرێتەوە و مادەی ١٤٠ی دەستوور جێبەجێ دەکرێت، بەبڕوای ئێمە لەوەشدا غەدر لە کورد کراوە، چونکە کە ناوھێنراوە ناوچەی کێشە لەسەر واتە پێویستە کوردیش دەبێ بەشداربێت لە ئیدارەدانی کەچی ئێستا زۆربەی حەشد داگیریکردووە، کە پێمانوایە ناوچەی کوردستانین و لە ساڵی ١٩٦٨ تا ٢٠٠٣ بە عەرەبکراون، لەگەڵ ئەوەشدا رازیبووین بە شێوەیەکی دەستووری یەکلابکرێنەوە.
دژوار فایەق دەشڵێ، تا کێشەی مادەی ١٤٠ چارەنەکرێت و کورد ئیدارەی ئەو ناوچانە نەکات، ئەوا ھیچ گومانی تێدانیە ئارامی بەخۆیەوە نابینن، چونکە خەڵکی رەسەنی ناوچەکە کوردن و بەبێ کورد مەحاڵە کێشەکان چارەبکرێن، لەبەر ئەوەش پێویستە لە قۆناغی دابێ نوێنەرانمان لە بەغدا ھەموو ھەولێک بدەن بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەی ئەو ناوچانە.
موسا مستەفا کاندیدی ژمارە ١٠ی لیستی پارتی ڕوونیکردەوە، ئەگەر متمانەی خەڵکی ناوچەکە بەدەستبێنین بۆ خۆلی داھاتووی پەرلەمانی عێراق ئەوە کار دەکەین بۆ ئەوەی ھەموو ئەو ناوچانە بگەڕێنەوە سەر ھەرێمی کوردستان و پێشمان باشە ناوی کابینەی داھاتووی حکوومەتی عێراق بکرێتە کابینەی ١٤٠، لەبەر ئەوەی ئێمە بە ھۆی جێبەجێکردنی دەستوورەوە دەتوانین بە ھاویشتنی چەند ھەنگاوێک خاکی کوردستان بگەڕێنینەوە سەر ئیدارەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار