٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شارەزایەکی ئەمنی: دەنگدان بە لیستی ١٨٤ سەقامگیری و ئاسایشی هەرێم بەهێزتر دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  شارەزایەکی ئەمنی دەڵێ، دەنگدان بە لیستی ١٨٤ سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەهێز دەکات، چونکە هەموو لایەک دەزانن کە پارتی چەندە باپەندی پاریزگاریکردنە لە سەقامگیری کوردستان و ئاسایشی هاووڵاتیان و پارێزگاریکردن لە کیانی کوردستان.

ئەمنیەت و ئاسایشی و سەقامگیری کوردستان یەکێک لەو کارنامەی پارتییە کە هەمیشە پێداگری لەسەر کردووە و سەلماندوویەتی کە بۆ پارێزگاریکردنی کوردستان چۆن کۆششی کردووە، ئێستایش بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ پارتی بە دروشمی دەستکەوتێکی زیاتر بۆ کوردستان لە بانگەشە دایە، شاره‌زای ئه‌منی وجێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و ناوخۆ له ‌په‌رله‌مانی كوردستان نازم هه‌ركی، به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان زۆر سه‌رنجی خەڵکی راكێشاوه‌ ئەو سەقامگیرییەیە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش بە هەرێم سەرسامە، بەڵگەیش شکاندنی رێکخراوی تیرۆریستانی داعش و پاراستنی هەرێم وەک کیانێک و هەروەها رووبەڕووبوونەوەی حەشدی شەعبی و شکاندنی ئەوانیش لە پردێ و سحێلا بەڵگەیەکی دیکەبوو کە ئاسایش و سەقامگیری هەرێم چەندە لای پارتی سەنگ و قورسایی هەیە، بۆیە دەنگدان بە لیستی ١٨٤ دەبێتە هۆی بەهیزبوونی زیاتری سەقامگیری کوردستان.

ئەو دەشڵێ، ئەو سەقامگیرییە وای کردووە کە هەرێم لەنێو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە جیاواز لە عێراقدا سەیربکرێ، لە نێوخۆیشدا خەڵک شانازی گەورەدەکەن کە هەرێم سەقامگیرە و ئاسایشی هاووڵاتیان پارێزراوە، ئەگەر سەیری عێراق بکرێ دەبینرێ کردەری تیرۆر و رفاندن و ناجێگری ئەمنی لەچ دۆخێکدایە، بەڵام ئەگەر سەیری هەرێم بکرێ دەبینرێ کە خەڵکی چۆن بەو پەڕی ئازادییەوە گوزەران دەکەن.

نازم هەرکی دەشڵێ، پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان بە بەردەوامی لە پارێزگاریکردنی کوردستان دان، ئەم دەستکەوتانە پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەری پێداگرە بۆ پارێزگاریکردن لە کوردستان، بۆیە خەڵک لەڕووی سەقامگیری و ئاسایشی هاووڵاتیان و پارێزگاریکردن لە دەستکەوتەکانی کوردستان بریتی لیستی ١٨٤ی نییە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار