٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گوتەبێژی هۆزە عەرەبەكان، هەستمان بە جیاوازیی پێكهاتەكان نەكردووە.. پشتیوانی لیستی 184 دەكەین

سەرچاوە: KDP.info

 

نەینەوا-KDP.info- گوتەبێژی هۆزە عەرەبەكان لە ناوچەكانی سنووری ماددەی 140 دەڵێت، داوایان لە تەواوی لایەنە عەرەبەكان كردووە لە سنووری ناوچەكانی ماددەی 140 و ئەوانەی لە هەرێمی كوردستانن، دەنگ بە لیستی ژمارە 184ـی پارتی دیموكراتی كوردستان و كاندیدەكانیان بدەن .

گوتەبێژی هۆزە عەرەبەكان لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، مەزاحم ئەحمەد ئەلحوێت، لەبارەی هەڵبژاردنی ئەم خولەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە، ‌بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "داوامان لە تەواوی هۆزە عەرەبەكانی ناوچە كوردستانییەكان و ئاوارە و پەنابەرانی عەرەبەكان كردووە ئەوانەی لە كوردستانن یاخود گەڕاونەتەوە، بەشداری لە دەنگداندا بكەن و دەنگ بدەن بە لیستی ژمارە 184ـی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەبەر ئەوەی تاكە لایەن بوو بە سەرپەرشتیی سەرۆك بارزانی، پارێزگاری لێمان كرد لەو كاتەی بەغدا دەرگای خۆی بە ڕووماندا داخست، بەڵام سەرۆك بارزانی دەرگای هەرێمی كوردستانی بۆمان واڵا كرد و ئێمەیان پاراست".

گوتەبێژی هۆزە عەرەبەكان دەشڵێت‌: "لە ژێر سایەی سەركردەكانی خاوەن لیستی 184ـی پارتی، وەكوو عەرەب هیچ هەستمان بە جیاوازیی نێوان پێكهاتەكان نەكردووە ، بۆیە دەمانەوێت دەنگی خۆمانی پێ بدەین، چونكە لە رۆژی تەنگانەدا بە هاوارمانەوە هاتن و ئەمەیش هەڵوێستێكی مێژووییە لای ئێمە و، نەك بە تەنیا دەنگی پێ دەدەین، بەڵكوو بە هەموو هێزمانەوە پشتیوانییشی دەكەین".

لە بارەی رێگرییەكانی حەشدی شەعبییشەوە، ئەلحوێت گوتی: "لە شنگالەوە تاوەكوو خانەقین، لەلایەن حەشدی شەعبییەوە داگیر كراون و بە هەمان عەقڵییەتی داعش مامەڵە دەكەن، هەروەها رێگری لە لایەنگرانی ئێمە دەكەن یاخود دەستگیریان دەكەن، بەڵام ئەوە رێگر نابێت و ئێمە سارد ناكاتەوە".

ئەو هەروەها دەشڵێ: "داوامان ‌لە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و ئەمەریكا و هێزەكانیان كردووە سەرپەرشتیی هەڵبژاردنەكانی ناوچەكانمان بكەن، بۆ ئەوەی رێگری لە ساختەكردن بكرێت".

 

نەشوان بەرزنجی

 

هەواڵی پەیوەندیدار