فەلاح حەسەن به جێگری یهكهمی لاوانی سیاسیی ئهورووپا ههڵبژێردرا
ههولێر-KDP.info- فەلاح حەسەن، لە ٢٦مین کۆنگرەی لاوانی سیاسیی ئەورووپایش ناسراو بە رێکخراوی (دامییک)، ئەمڕۆ خۆی کاندید کرد بۆ پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی لاوانی سیاسیی ئەورووپا و لە کۆی دەنگی ١٧ وڵاتی ئەورووپایی بەشداربوو، متمانەی ١٦ وڵاتی ئەورووپایی بەدەست ھێنا و وەکو جێگری یەکەمی سەرۆکی لاوانی دیموکراتی ئەورووپا ھەڵبژێردرا.
فەلاح حەسەن ئەو گەنجە کوردەی کە چەند مانگێک بەر لەئێستا دووبارە بە جێگری سەرۆکی لاوانی جیھان ھەڵبژێردرایەوە، بە تۆڕی راگەیاندنی نێودەوڵەتی مۆنتینیگرۆی ڕاگەیاندووه، خۆشحاڵە و سوپاسگوزارە وەکو گەنجێکی کورد ئەم سەرکەوتنە مەزنە و متمانەیەی بەدەست ھێناوە و، دوای کۆشش و ھەوڵەکانی خۆی لە نێوەندە سیاسییەکانی لاوان لەسەر ئاستی ئەورووپا و جیھاندا، ھەروەھا سوپاسی پێشمەرگەی کوردستانی کردووە کە کیانی ھەرێمی کوردستانی پاراستووە و کوردی زیاتر بە دنیایش ناساندووە.
شایەنی باسە ئەمە یەکەمین جارە لە مێژوودا، لاوێکی کورد ئەم پۆستە باڵایە لەسەر ئاستی لاوانی سیاسیی ئەورووپادا بە دەست بھێنێت.
لاوانی سیاسی و دیموکراتی ئەورووپا لە ساڵی ١٩٦٤ لەلایەن جۆن مێجەر سەرۆکی حکوومەتی پێشووی بەریتانیا دامەزراوە.. گەورترین بۆردی سیاسیی لاوانی ئەورووپایە لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەورووپایی، زیاتر لە ٣٥ ڕێکخراوی سیاسیی ئەورووپایی لەسەر ئاستی ٢٥ وڵاتی ئەورووپایی تیایدا بەشدارن و زیاتر لە ملیۆنێک ئەندامیان ھەیە.. ھەیکەلی ئەم ڕێکخراوە سیاسییەی لاوانی ئەورووپا پێکھاتووە لە سەرۆکێک و شەش جێگر لەگەڵ ١٠ ئەندامی سەرکردایەتی.




