٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خەڵكی باڵەكایەتی: لە پێناو دەستكەوتی زیاتر و دەستەبەركردنی مافەكانماندا، دەنگ بە پارتی دەدەین

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info- چینوتوێژەكانی باڵەكایەتی دەڵێن، لە پێناو دەستكەوتی زیاتر و دەستەبەركردنی مافەكانیان، دەنگ بە لیستی ژمارە 184 و كاندیدەكانی پارتی دەدەن. بەرپرسی لقی پارتییش لە ناوچەكە ئاماژە دەدات، خەڵكی باڵەكایەتی بە گوڕوتینەوە چاوەڕوانی رۆژی هەڵبژاردن دەكەن، بۆ ئەوەی دەنگ بە پارتی بدەن.

زەكیە مووسا، كە ئافرەتێكی خەڵكی باڵەكایەتییە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئێمەی ئافرەتان بە هەموو توانایەكەوە پشتگیری لە لیستی پارتی دەكەین، چونكە پارتی گەرەنتیی مافەكانی ئافرەتان دەكات، ئەمەیش وا دەكات كە هەموو ئافرەتان پشتگیری لەم لیستە بكەن، ئێمەیش بە هەموو شێوەیەك پشتگیریی خۆمان بۆ پارتی رادەگەیێنین و هەوڵی سەرخستنی لیستی ژمارە 184ی پارتی دەدەین".

حەمید خدریش، كە هاووڵاتییەكی دیكەی ناوچەكەیە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ: "دەنگ بە پارتی و كاندیدەكانی پارتی دەدەم، لەبەر ئەوەی هەر لە یەكەم ڕۆژی لەدایكبوونمەوە تا ئەمڕۆ، تەنیا پارتیم ناسیوە و تەنیا پارتییش بووە خزمەتی خەڵكی كوردستانی كردووە بە بێ جیاوازی، هەر پارتییشە ئێمە بەرەو دەوڵەتبوون دەبات، مادام حزبێك لە پێناو گەلەكەی خۆیدا قوربانی بدات و تێبكۆشێت، ئێمەیش وەكوو خەڵكی باڵەكایەتی ئامادەین خۆمان بۆ ئەو حزبە بكەینە قوربانی و، لە پێناو دەستكەوتی زیاتر و دەستەبەركردنی مافەكانماندا، دەنگی پێ بدەین".

حەسەن حەدۆ، بەرپرسی لقی 26ـی گوڵان لە چۆمان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: "هەموو ئامادەكارییەكمان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن كردووە و سەرقاڵی كۆڕ و سیمینارین و بە دەیان جۆر چالاكییشمان لەو رۆژانەدا دەبێت، خەڵكیش بە گوڕوتینەوە لە كۆڕ و سیمینارەكاندا ئامادە دەبن و چاوەڕانی رۆژی هەڵبژاردن دەكەن بۆ ئەوەی دەنگ بە پارتی و كاندیدەكانی بدەن".

حەدۆ گوتیشی: "خەڵكی باڵەكایەتی دڵسۆز و كوردپەروەرن و، خەڵكی ناوچەكەیش لە كاتی خۆیدا پشتگیریی تەواویان لە شۆڕشی ئەیلوول و سەركردایەتیی ئەو شۆڕشە كردووە".

بەرپرسی لقی 26ـی گوڵان ئاماژەیشی دا: "لە سنووری باڵەكایەتی، تەنیا یەك كاندیدمان هەیە، ئەویش "كەریم كاوە كەریم"ـە كە لە خێزانێكی كوردپەروەر و دڵسۆزە و كاندیدێكی زیرەك و بەتوانایە و دەتوانێت دەنگی پێویست بە دەست بهێنێت و نوێنەرایەتیی خەڵكی ناوچەكە بكات، بەپێی ژمارەی هاووڵاتیانی باڵەكایەتییش، پارتی رۆژ بە رۆژ ژمارەی دەنگەكانی زیاد دەبن و، رۆژی هەڵبژاردنیش بۆ حزب و لایەنەكان دەردەكەوێت كە پارتی چ پێگەیەكی جەماوەریی لە ناوچەكەدا هەیە و، بێگومان دەنگەكانی پارتییش لە دەنگی هەموو لایەنەكانی دیكە زیاتر دەبن".

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار