٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەینێ پڕۆژەی ئاوی ڕواندز دەكرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری راگەیاندنی پارێزگای هەولێر دەڵێ، پڕۆژە ئاوی بێخاڵ _ڕواندز بە گوژمەی 3 ملیۆن دۆلار تەواو بووە و، سبەینێ لە ڕێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حكوومی و بیانی، دەكرێتەوە.

هەمزە حامید، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، سبەینێ پێنجشەممە، سەعات 11ی پێشنیوەڕۆ، پڕۆژەی ئاوی بێخاڵ _ڕواندز كە بە گوژمەی 3 ملیۆن دۆلار تەواو بووە، لە مەراسیمێكدا بە ئامادەبوونی وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولێر و نوێنەری رێكخراوی (undp) و نوێنەری كۆنسووڵی گشتیی ئەڵمانیا و ئاژانسە كۆمەكبەخشەكانی ئەڵمانیا، دەكرێتەوە.

حامید گوتیشی، ئەو پڕۆژەیە راكێشانی ئاوی پاكە بە توانای 600مەتری سێجا لە هەر سەعاتێكدا بۆ 35 هەزار كەس لە سنووری بێخاڵ و ڕواندز، خەرجیی پڕۆژەكەیش لەسەر ئەركی ئەو رێكخراوە ئەڵمانیاییانە بووە و ئەوان لە رێگەی پارێزگای هەولێرەوە پارەیان بۆ تەرخان كردووە.

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار