عه‌تاشێخ حه‌سه‌ن: له سلێمانی بانگه‌شه‌یه‌كی شارستانیمان ده‌ست پێ كرد
_(1)__2018_04_17_h16m31s44__ER.jpg)
سلێمای -KDP.info- پارتی دیموكراتی كوردستان له پارێزگای سلێمانی ده‌ستی كردووه به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی عێراق و، بانگه‌شه‌یەكی هێمن و شارستانی ده‌ستی پێ كردووه. ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی له سلێمانی –هه‌ڵه‌بجه، لق و ناوچه‌كانی سنووری ئاگادار كردووه‌ته‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك بانگه‌شه‌یەك نه‌كه‌ن كه ئارامیی هاووڵاتیان تێك بدات.
عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی له سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئێمه وه‌ك پارتی له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی و ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان ده‌ستمان كردووه به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ لیستی پارتیمان به ژماره (184) بۆ په‌رله‌مانی عێراق كه هه‌ڵمه‌تێكی هێمن و شارستانی به‌ڕێوه ده‌به‌ین."
شێخ حه‌سه‌ن گوتیشی: "ته‌واوی لقه‌كانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی سلێمانی هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتیمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه ده‌ست بكه‌ن به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، به به‌ستنی كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له ناو باره‌گانی حیزب، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان و لایه‌نگران و هه‌وادارانی پارتیمان، كه له ئێستا ده‌ستیان پێ كردووه."
ناوبراو گوتیشی: "ئێمه بانگه‌شه‌یه‌ك ناكه‌ین كه ببینه هۆكاری بارگرژیی شه‌قام و بارگرژیی میدیایی و تێكدانی ده‌روونی هاووڵاتیان، كه سێ خاڵی گرنگه لامان، بۆیه ته‌واوی ڕۆژانی بانگه‌شه ئێمه بانگه‌شه‌یه‌كی ئه‌قڵانی به‌ڕێوه ده‌به‌ین، كه جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندیی هاووڵاتیان بێت."
پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردوودا %12ی ده‌نگه‌كانی سنووری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی له سلێمانی هه‌ڵه‌بجەی به‌ده‌ست هێناوه. له‌و باره‌یەوه گوته‌بێژه‌كه‌ی پارتی له سلێمانی ده‌ڵێت: "ئێمه دڵنیاین له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی 12/5دا ده‌نگه‌كانی پارتی له سلێمانی هه‌ڵه‌بجه و ده‌وروبه‌ری زیاد ده‌كات، به‌ڵام هێشتا زووه ڕه‌قه‌م بڵێین، پارتی حیزبێك نییه باڵ و ده‌نووكی لێ جیا بووبێته‌وه، تاوه‌كو ده‌نگه‌كانی كه‌م بكات، بەو پڕۆژە نەتەوەییانەی پارتی بۆ گەلەکەمانی جێبەجێ کردوون، خەڵکی کوردستان هۆشیارن و متمانە بە پارتی دەکەن و دەنگی بۆ دەدەن."
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




