٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هاووڵاتیانی سۆران و مێرگەسۆر: لیستی ١٨٤ پارێزگاری لە سەقامگیری و ئاسوودەیی خەڵکە

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info-  هاووڵاتیانی سۆران و مێرگەسۆر ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، پارتی بەرگری لە خەڵكی كوردستان و دەستكەوتەكانی دەكات و دەتوانێت دەستكەوتی زیاتر بۆ گەلی كورد لە بەغدا بە دەست بهێنێت، بۆیە بۆ ئاوەدانی و بەرگری دەنگمان بۆ لیستی پارتی و كاندیدەكانیەتی.

 

حەدۆ سلێمان، كە خەڵكی مێرگەسۆرە و لە هەمان كاتیشدا پێشمەرگەیە لە میحوەری خازر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ:  "بۆ زیاتر لە سەدەیەك دەبێت پارتی خەبات و تێكۆشان دەكات، بە هەزاران كەسی قارەمانی لە پێناو ڕزگاربوونی خاكی كوردستان لە دەست داوە، ئەوەش هەموو لە پێناو بە دیهێنانی خەونی گەلی كوردستان و سەربەخۆییی كوردستان بووە، پارتی بوو ئیرادە و هێزی داعشی تێكشكاند و لە پردێ و سحێلا ڕێگریی لە حەشدی شەعبی کرد و ڕێگەی نەدا بێتە پێشەوە كوردستان داگیر بكەن، لە داهاتووشدا هەر پارتی بەرگری لە خەڵكی كوردستان و دەستكەوتەكانی دەكات و دەستكەوتی زیاتر بۆ گەلی كورد لە بەغدا بەدەست دەهێنێت، بۆیە بۆ ئاوەدانی و بەرگریی زیاتر دەنگمان بۆ لیستی پارتی و كاندیدەكانیەتی، داوا لە هەموو خەڵكی كوردستان، بەتایبەتی هێزی پێشمەرگە دەكەم دەنگ بەو لیستە بدەن."

 

زەهرا ڕەسووڵ، مامۆستا لە سۆران بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ: "بۆ ئارامی و ئاوەدانیی زیاتری كوردستان دەنگمان بۆ لیستی ژمارە 184ی پارتییە، لیستی پارتیم خۆش دەوێت، تەنیا ئەو لیستە خەمخۆری میللەتی كوردە، ئەو لیستە دەتوانێت هیوا و ئاواتەكانی ئێمە بە دەست بهێنێت، هەر پارتییە ڕابردووی دیارە، هیچ حزب و لایەنێكی دیكە نییە نیوەی پارتی خزمەتی كردبێت، بۆیە لە پێناو خۆشگوزەرانییەكی باشتر و بەرەو ئایندەیەكی گەشتر دەنگ بە لیستی پارتی دەدەم."

 

ستار عەزیز، هەر لەو شارۆچكەیە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد: "من وەكو كەسوكارێكی ئەنفال دەنگ دەدەم بە لیستی پارتی بۆ ئەوەی گیانی كەسوكارم ئاسوودە بێت، هەروەها هەر ئەو لیستە بووە خۆی بە خەمخۆری مییللەتی كورد زانیوە، هەروەها هەر پارتی بووە پاڵپشتیی لە هەموو چین و توێژەكان بەبێ جیاوازی كردووە، هەر پارتی بووە ئێمەی گەیاندە ئەم ڕۆژە، بۆیە ئێستا و لە داهاتوودا هەر پارتی دەتوانێت ئەو ئەزموونە بهێڵێتەوە و سەركەوتنی زیاتر و بەرەو دەوڵەتی كوردمان ببات."

 

شەهاب زكری لە مێرگەسۆر بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دركاندی: "دەنگدان بە لیستی 184 بە زەروورەت بۆ هەموو بوارەكانی هەرێمی كوردستان دەزانین، بۆ ئارامی و سەقامگیری و ئاسوودەییی ئەمڕۆی  كوردستان بە نموونەیەكی جوان و پڕ لە دەستكەوتی حوكمڕانی لیستی 184 دەزانن، دەنگدان بەو لیستە ڕەوشی ئەمڕۆی كوردستان گەشتر دەكات و زیاتر بەرەو سەقامگیری دەڕۆین، چونكە ئەوان دەزانن ژێرخانی ئابووری و بووژانەوەی كوردستان  و كاروانی سەقامگیری لەژێر سایە و خەم و ئەزموونی ئەو لیستەدایە، هەروەها هەر ئەو لیستە لە بەغدا دەتوانێت بەرگری لە مافی كورد بكات و دەستكەوتی زیاتریش بۆ كوردستان بە دەست بهێنێت".

ڕابین شێروانی

 

هەواڵی پەیوەندیدار