نێچیرڤان بارزانی: بە پڕۆژەیاسایەک ڕێچارەمان بۆ زێدەڕۆیی داناوە.. بەغدا بڕەپارەکەی مووچەخۆران دەنێرێ

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە پڕۆژەیاسایەک ڕێچارەمان بۆ زێدەڕۆیی داناوە و، دەربارەی نیگەرانیی پاسەوانی ناوخۆیشەوە گوتی، ئەم کێشەیە جارە دەکرێ. جەختیشی کردەوە، کە بەغدا پابەندە بەو بڕی دیاریکراوەوە کە بۆ مووجەخۆرانی هەرێم بڕیاری لێی داوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ساز دا و، لە سەرەتادا، بە ناوی خۆی و حکوومەتی هەرێمەوە، جەژنی چوارشەمبا سۆری لە ئێزدیان لە کوردستان و تەواوی جیهان پیرۆز کرد.
ئەو لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی ئەنجوومەن ئاسایی بوو، لەبارەی چۆنیەتیی زیادەڕۆیی گفتوگۆ کرا و، تەوەرێکی دیکە لەبارەی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە بوو، جەختمان لەوە کردووەتەوە کە بانگەشەی هەڵبژاردن ئارام و دوور لە تووندوتیژی بێ، ئەوەی بۆ حکوومەت گرینگە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هاووڵاتیانی هەرێمی وکردستان پارێزراو بێ.
گوتیشی، بە هیوان هەڵبژاردنێکی دوور لە تووندوتیژی لە عێراق بەڕێوە بچێ.
لەبارەی زێدەڕۆییشەوە ڕایگەیاند، ئەو پڕۆژەیاسایەی بڕیاری لەسەر دراوە و دەچێتە پەرلەمان، ڕێکاری دروست و پێویست و دروستی بۆ دانراوە و ڕێگەچارەشی بۆ داناوە.
دەربارەی چوونی شاندی هەرێمیش بۆ بەغد ڕایگەیاند، هەر لە ڕاگەیاندنەوە گوێم لێ بووە کە شاندی هەرێم دەچێتە بەغدا، بەڵام بەردەوامیی دانوستان لە هەموو ڕوویێکەوە ئاساییە.
بەڵام لە ئێستادا بەرنامە نییە بۆ ناردنی شناد، ئەوەشی ە دیزانین ئەوەی کە لە ئێستادا بەغدا بەردەوام دەبێ لە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
دەربارەی ناڕەزایەتی و نیگەرانییەکانی پاسەوانی ناوخۆێشەوە گوتی، کیشەیەک هەبووە لە بابەتی پاسەوانەکان، وەزارەتی ناوخۆ و دارایی خەریکی چارەکردنین.
هاوکات دەربارەی یاسای چاکسازییش گوتی، ئێمە ئەم یاسایانەمان ناردووەتە پەرلەمان تا پەسند بکرێ. یاسایەکی گرینگە بۆ چاکسازی لە هەموو ڕوویێکەوە دەخوازین بە زووترین کات دەنگی لەسەر بدرێ.
سەرۆکوەزیران لەبارەی کردنەوەی هێڵی ئاسمانیی سلێمانی تورکیا گوتی، گفتوگۆ لە نێوان هەولێر و ئانکارادا هەیە و بە هیواین ئەم پرسە چارە بکەین.
دەربارەی پرسی ئەگەری هەبوونی ێککەوتنێک بۆ گەڕانەوەی پیشمەرگە بۆ کەرکووک و ناوچە داگیرکراوەکان لە دوای ١٦ـی ئۆکتۆبەرەوە، نێچیرڤان بارزانی گوتی، بە شێوەیەکی فەرمی هیچ دانوستانێک لە نێوان ئێمە، بەغدا و ئەمەریکادا نییە بۆ ئەوەی کە پیشمەرگە بگەڕیتەوە. هەڵبەت پشتیوانی لە دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری لەو ناوچانەدا دەکەین کە دووچاری دۆخێکی نەخوازراو بوونەوەتەوە.
دەربارەی کەمکردن و زیادکردنی ڕێژەی کورسیی لایەنەکان هەروەها ڕایگەیاند، لە هەڵبژاردندا مەرج نییە ڕێژەی کورسی وەک پێشووتر بمێننەوە، بە لای پارتییشەوە، کە بایکۆتی هەڵبژاردنی لە کەرکووک کردووە، بابەتەکە ئەمنییە.
هەڵوێستی حکوومەتیشی لەبارەی ئەو گورزە سەربازییەی ئەمەریکا ئاشکرا کرد و گوتی، حکوومەتی هەرێم بە گشتی لە بارەی لێدانی سوریا ڕوونە، هەڵبەتە هەرێم گەورەترین قوربانیی چەکی کیماییە، ئێمە وەک کورد، لە بەکارهێنانی چەکی کیمایی لە هەر گەلێل باشتر تێدەگەین، جا هەر لایەک هەوڵ بدا بۆ دیاریکردنی سنوور لە بەکارنەهێنانی، پشتیوانی دەکەین.
لەبارەی دابەشکردنی زەوی بەسەر خەڵکدا، گوتی، بەڵێ دابەش دەکرێ، بەڵام نازانم لەم مانگەدا دەبێ یان دواتر و ڕێکاری پیویستی بۆ دەگیرێتە بەر.
هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراقە، وەک چۆن کاندیدی کورد دەتوانێ بانگەشە لە بەغدا و ناوچەکانی دیکەی عێراق بکا، ئەوا بۆ کاندیدێکی عەرەبیش لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، بۆ ئێمە مایەی نیگەرانی نییە.
لەبارەی پێوەندییەکانی نێوان هەولێر و تارانیشەوە گوتی، پێوەندیمان باشە، پێوەندیمان بە گشتی لەگەڵ دراوسێکان باشە. چوونی ساندی هەرێمیش بۆ ئانکارا لە چوارچێوەی داوەتێکی فەرمیی تورکیا بووە، چاوەڕێی هەنگاوی دیکەین تا پێوەندیی نێوانمان لەگەڵ ئانکارا ئاسایی ببێتەوە و هەمیشە هەولێر خوازیار بووە پێوەندیی باشی لەگەڵدا هەبێ، چونکە بۆ حکوومەتی کوردساتان تورکیا گرینگە.




